به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ باشتركردنى خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاریان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى گرنگ داوه‌. محه‌مه‌د عومه‌ر، له‌ ڕاگه‌یاندنى نوسینگه‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێم، به‌ (کاروان ئایتی)ـى راگه‌یاند:" وه‌زاره‌ت به‌رنامه‌ى باشتركردنى خزمه‌تگوزارى ئینته‌رنێتى داناوه‌ كه‌ به‌ چه‌ند قۆناغێك ده‌بێت و گه‌یشتوه‌ته‌ ئاستێكى باش و ده‌مانه‌وێت خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ باشتر بكه‌ین".
گوتیشى :" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجوومه‌نی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت، ئه‌مڕۆ 10 ى كانوونى دووه‌م پرۆژه‌ی ته‌نده‌ری ڕاسته‌وخۆی هێڵێكی نوێی ئینته‌رنێتی له‌ سنووری پارێزگاى سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و شار و شارۆچكه‌كانى ئه‌و سنووره‌، ڕاگه‌یاند". 
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ پڕۆژه‌كه‌، پرۆژه‌ی فایبه‌ر ئۆپتیكه‌ (FTTH) كه‌ ئینته‌رنێتی بێسنووره‌ و داونلۆدى بێ سنوور ده‌بێت، گوتیشی :" له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى، پڕۆژه‌كه‌ بۆ كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت ده‌خرێته‌ كێبڕكێی ڕاسته‌وخۆوه‌".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ به‌ده‌ر له‌وه‌ش راپۆرتێك دراوه‌ته‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، كه‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و داواكاری و گرفته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و بابه‌تى په‌یوه‌ندار به‌ ئینته‌رنێتى تێدایه‌ و داواكرا هاوكری وه‌زاره‌ت بكرێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...