یه‌كه‌م ئامێری كۆمپیوته‌ر كه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ دروستی كردووه‌، له‌ زیادكردنێكی ئاشكرا له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ فرۆشتن خراوه‌ته‌ ڕوو و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ نرخه‌كه‌ی بگاته‌ 317 هه‌زار دۆلار.

ئامێره‌كه‌ له‌ ساڵی 1976 له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ ستیڤ جۆبز و ستیڤ وزنیاك دروست كراوه‌ و له‌ دنیادا ته‌نیا هه‌شت نموونه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و دانه‌یه‌ی كه‌ ئێسته‌ خراوه‌ته‌ زیادكردنه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت هی ستیڤ جۆبز خۆی بووه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنی و زانیارییه‌كانی ئه‌وی تێدا تۆمار كراوه‌.

كۆمپیوته‌ره‌كه‌ له‌ كاتی دروستكردنیدا، نرخه‌كه‌ی بریتی بووه‌ له‌ 666 دۆلار و به‌ یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری گونجاو بۆ به‌كارهێنان هه‌ژمار ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش چونكه‌ ده‌توانرێ له‌گه‌ڵ كیبۆرد و شاشه‌دا په‌یوه‌ست بكرێت، به‌ڵام كۆمپانیاكه‌  Motherboardی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ناداته‌ كڕیار.

ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ به‌راورد به‌ كۆمپیوته‌ره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی ئێسته‌، به‌ سه‌ره‌تایی هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه‌ خێرایییه‌كه‌ی كه‌مه‌ و یادگه‌كه‌شی ته‌نیا هه‌شت كیلۆبایته‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شی هه‌ڵگرتنی ته‌نیا نووسینێكی هه‌زار وشه‌یی ده‌كات.









س.وشە


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...