دەنگۆکان زیاتر بوون دەربارەی مۆبایلی ئایندە کەبە گالاکسی S٨ ناسراوە و ئێستاش ئاماژە بەوەکراوە کەبەھەردوو مۆدیلەکەی بەرھەم دێت و لەرووی قەبارەوە گەورە و بچوکە و لەبازارەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بەردەستە.
نرخی مۆبایلەکە لەبازارەکانی ئەوروپادا ٧٩٩ یۆرۆ دەبێ واتە ١٠٠ یۆرۆی لەمۆدیلی پێشوتر زیاترە، لەئەمریکاش ٧٥٠ دۆلارە.
کۆپیە گەورەکەش ١٠٠ یۆرۆی لەکۆپییە بچوکەکە زیاترە و بەجۆرێکە لەگەڵ چاویلکەی جیھانی ئەندێشەیی Gear VR رێک بکەوێت.
مۆبایلەکە بەدوو جۆر دێت شاشەی ٥.٨ ئینج و ئەوی تر ٦.٢ ئینج، ھەردووکیان QHD ی سوپەر ئەمۆلید، شاشەکە ٨٣%ی رووکاری پێشەوەی مۆبایلەکە دادەپۆشێ و لاتەنیشتەکانی چەماوەیە Edge .
بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، مۆبایلەکە بەرەنگی رەش و خۆڵەمێش و زیوی بەردەستە، بڕیاریشە لەرۆژی ٢٩ ی ئازاردا ئاشکرا بکرێت و ٢١ ی نیسان بگاتە دەست کڕیارانی. 

gellerytitle


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...