نوێترین ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان، کاتی خستنە بازاڕی مۆبایلی نۆکیا 3310 نوێیەکەیان ئاشکرا کرد.

نوێترین ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان، باس لەوە دەکەن، کە کۆمپانیای نۆکیای فینلەندی، 28/4/2017 مۆبایلی نۆکیا 3310 دەخاتە بازاڕە جیھانییەکان.

ئاماژە بەوەش دەکرێت، کە نرخی ئەو مۆبایلە نوێیەی نۆکیا، 53 دۆلاری ئەمەریکی دەبێت، پێشتر ئاماژە بەوە کرابوو، کە نرخی ئەو مۆبایلە 51 دۆلاری ئەمەریکی دەبێت.

لە کاتی نمایشکردنی مۆبایلی نۆکیا 3310ی نوێ، تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە ڕاگەیاندرا و ھێمای بۆ ئەوە کرا، کە شاشەی (نۆکیا 3310) ڕەنگاوڕەنگە، ھەروەھا بە ڕەنگەکانی سوور، زەرد، نیلی و سلڤەر بۆ ئارەزوومەندانی ئەو مۆبایلە بەردەست دەبێت.

کۆمپانیای نۆکیای ئەلیکترۆنی، کە تا ئێستا چەندین مۆبایل و ئامێری ئەلیکترۆنی بەرھەم ھێناوە، ئێستاش بە بەرھەمھێنان و نمایشکردنی ئەو مۆبایلە نوێیانە، دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە نێو ڕکابەرییەکان، چونکە چەند ساڵێکە نەیتوانیوە ڕکابەری لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی و سامسۆنگی کۆریای باشوور بکات.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...