ماڵپه‌ڕی " CNET"ی تایبه‌ت به‌ ته‌كنیك باس له‌ سێ خاڵی نه‌رێنی گالاكسی ئێس8 ده‌كات كه‌ له‌ 21ی نیسانی دهاتوو له‌ بازاڕه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌ نرخێك كه‌ تا ئێسته‌ سامسۆنگ ئاشكرای نه‌كردووه‌ وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌:


-كامیڕای گالاكسی ئێس هه‌شت دیجیتاڵه‌ و به‌ دیقه‌ی 12 میگاپێكسڵ كه‌ هه‌مان كامێرا له‌ گالاكسی ئێس7 به‌كار هاتبوو و به‌بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك، كه‌ ئه‌وه‌ش توانایه‌كی به‌رز نییه‌ و ناتوانێت به‌ربه‌ره‌كانی كامێڕاكه‌ی ئایفۆن7 بلاس بكات و به‌و شێوه‌ هانده‌كه‌ی ئه‌پڵ باشتره‌.


-پاتری هاندی هانده‌ نوێیه‌كه‌ پێشبینی ته‌مه‌نێكی زیاتری بۆ ناكرێت، چونكه‌ سامسۆنگ پاترییه‌كی بچووكتر یان هه‌مان قه‌باره‌ی گالاكسی7ی به‌كار هێناوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ كه‌ هه‌وادارانی گالاكسی سه‌ریان له‌وه‌ سوڕ بمێنێت كه‌ بۆچی گۆڕانكاری له‌ پاترییه‌كه‌دا نه‌كراوه‌، ئه‌گه‌رچی سامسۆنگ رای گه‌یاند كه‌ پڕۆسیسه‌ری به‌كارهاتوو له‌ جۆری سناپ دراگۆن835ی كۆمپانیای كوالكۆمه‌ و وه‌ك پێشوو پاتری به‌كار نایه‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ تاقیكردنه‌وه‌ هه‌یه‌.


-یاریده‌ری كه‌سی " Bixby" سامسۆنگ ئاشكرای كرد كه‌ یاریده‌ری ده‌نگی كه‌سی بیكسبی له‌ هانده‌ نوێیه‌كه‌ ركابه‌ری سیری ئه‌پڵ و كۆرتانای مایكڕۆسۆفت و ئه‌لیكسای ئه‌مازۆن له‌و هانده‌ نوێیه‌دا جێگیره‌ له‌پاڵ یاریده‌ری كه‌سی له‌ هاندی گووگڵ پێكسڵ.


گالاكسی رای گه‌یاند كه‌ یاریده‌ری كه‌سی هانده‌كه‌ی فه‌رمانه‌ ده‌نگییه‌كان به‌شێوه‌ی دروست وه‌رده‌گرێت و پشت به‌ ته‌كنیكی زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌به‌ستێت، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی " CNET" ده‌ڵێ كه‌ دوای تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ ئه‌نجامی نه‌رێنی هه‌بووه‌ و بیكسبی ته‌نیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی سامسۆنگدا كار ده‌كات و توانای دۆزینه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی له‌ ئینته‌رنێتدا نییه‌.


-شاشه‌ی هانده‌ نوێیه‌كه‌ی سامسۆنگ پشت به‌ رێژه‌یه‌كی پێشاندانی جیاواز ده‌به‌ستێت كه‌ 18.5:9یه‌ نه‌ك رێژه‌ی ستانداردی 16:9 كه‌ له‌ ڤیدیۆكانی دیقه‌ زۆر به‌كار دێت، بۆیه‌ سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی شاشه‌ی سامسۆنگ رووبه‌رێكی فره‌وان و پێویست بۆ كارپێكردنی ڤیدیۆ به‌ دیقه‌ی زۆر دابین ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ ده‌ركه‌وتنی رووبه‌ری ره‌ش و بۆشایی له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ له‌كاتی سه‌یركردنی فیلمه‌كاندا و ره‌نگه‌ كێشه‌ له‌كاتی به‌كارهێنانی بۆ یاریكردن دروست بكات.






س.وشە


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...