ماڵپەڕێکی ئەمەریکی ئاشکرای دەکات، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ پەیجەکانی نێو فەیسبووک زیاد دەکرێت. ماڵپەڕی (ئادویک)ی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا خزمەتگوزارییەک بە ناوی (Groups) بۆ سەرجەم پەیجەکانی نێو تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) زیاد دەکرێت. ئەو ماڵپەڕە ھێما بۆ ئەوە دەکات، کە ئەو خزمەتگوزارییە بۆ ئەوەیە، ئەو کەسانەی پەیجەکەیان لایک کردووە،

دەتوانن لەنێو گرووپێکدا بەیەکەوە قسە بکەن، لە ھەمان کاتیشدا، خاوەنی پەیجەکەش دەتوانێت لەگەڵیاندا بەشدار بێت. فەیسبووک بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتیش دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیاکەش، بەردەوام خزمەتگوزاریی نوێ بۆ بەکارھێنەرانیان زیاد دەکەن.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...