بیل گه‌یتس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" رای گه‌یاند، به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنێك، چیرۆكی ژیانی ئه‌و ده‌كرێته‌ یه‌كێك له‌و دیمه‌نانه‌ی كه‌ به‌كارهێنه‌رانی چاویلكه‌ی واقیعی خه‌یاڵیی Gear VRی سامسونگ ده‌توانن تێیدا بژین.

گه‌یتس، وێنه‌یه‌كی له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا چاویلكه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی به‌كار هێناوه‌ كه‌ له‌ جۆری "Samsung Gear VR"ـه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێشتر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "ماشبل"ی ئه‌مه‌ریكیی تایبه‌ت به‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیا بڵاوی كردنه‌وه‌، له‌ رێگه‌ی ئه‌و چاویلكه‌یه‌وه‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت بچێته‌ ناو دنیایه‌كی تری جیاواز و به‌ ته‌واوی هه‌ست بكات كه‌ تێیدا ده‌ژی.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پێ ده‌چێت ژیانی تایبه‌تیی ئه‌و ملیاردێره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، بخرێته‌ سه‌ر به‌رنامه‌كانی چاویلكه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران بتوانن به‌ هۆیه‌وه‌ بچنه‌ ناو چركه‌ساته‌كانی ژیانی ئه‌وه‌وه‌ و دیمه‌نه‌كانن ببینن، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ست بكه‌ن به‌ راسته‌قینه‌ تێیدا ده‌ژین.









س.وشە


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...