بەڕێوبەری تیمی سکیوریتی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بەشە هەژمارەکەیدا بڵاوی کردەوە کە لەماوەی چەن ڕۆژی داهاتودا سەدان هەزار هەژماری فەیسبووک لەکار دەخەن، بەشە سیستەمی سکیوریتی فەیسبووک پشت دەبەستێت بە چەندین میتۆد و ڕیگەی بەهێزی ئەلیکترۆنی کە تایبەت پرۆگرام کراوە، تاوەکو بەشیوەیەکی خودکارانە ئەو هەژمارانەی فەیسبووک بدۆزێتەوە کە راستەقینە نین و بۆ کاری نادروست بەکار دەهێنرێن. 
ئەم هەڵمەتەی فەیسبووک تەواوی ئەو هەژمارانە دەگرێتەوە کە دوور لە ڕێنمای و لایەنە یاسایەکانی فەیسبووک هەڵسوکەوت دەکەن بۆ نمونە بەکارهێنانی وێنە و زانیاری کەسانی تر لەسەر پرۆفایل و بڵاو کردنەوەی بابەت گەلێک کە سەرچاوە کراو نین و بەکارهێنانی ناو لەگەڵ ناونیشانی نادروست و دووبارەکردنەوەی هەژمار و ... هتد، شایەنی باسە لە دەرئەنجامی ئەم هەڵمەتەدا لەماوەی چەن ڕۆژی ڕابردودا تەنها لە ووڵاتی فەرەنسادا نزیەکەی ٣٠٠٠٠ هەژمار لەکارخراون ، 
بۆ ئەوەی بەدوربیت لەم کێشەیە بەپێی ڕێنمایەکانی فەیسبووک باشترین ڕێگە بریتیە لە ناردنی پێناسی کەسایەتی بۆ فەیسبووک لە ڕێگەی ئەم لینکە وە بەشیوەیەکی ڕاستەوخۆ، ئەمەش تەنها بۆ پشتراستکردنەوەی تەواوی داتاو زانیاریەکانی سەر هەژمارەکەت.
سەرچاوە : كاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...