تیمێكی زانستی لە چەند بنكەیەكی لێكۆڵینەوەی وڵاتی چینەوە سیستەمێكی زانستی پزیشكیان داهێناوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی مۆبایلی زیرەكەوە نەخۆشی شەكرە چارەسەر بكەن.

بەگوێرەی گۆڤاری "زانست و پزیشكی ناوەندی" كە ئەنجامی لێكۆڵینەوەی تیمە پزیشكیەكەی بڵاوكردووەتەوە، مۆبایلێكی زیرەك بەرهەم دەهێندرێ، كە سیستەمێكی چاودێری شەكری لە خوێندا هەیە، زنجیرەك شانەی ئەندازەیی بایۆلۆجیش لەخۆ دەگرێ كە لە نەخۆشەكەدا دەچێنرێ، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی تۆماتیكی كۆنترۆڵی ئاستی ئەنسۆلین بكات، لە كاتی پێویستیشدا ئەنسۆلین دابەش بكا.

تیمەكە دووپاتیان كردووەتەوە تا ئێستە سیستەمەكە سەركەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە، لە كاتی خستنە بەر دەستی نەخۆشەكانیشەوە، لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكی مۆبایلەوە، پزیشكەكان لە دوورەوە دەتوانن چاودێری نەخۆش بكەن، چونكە لە ڕێگەی مۆبایلەكەوە هەموو زانیارییەكیان لەبارەی دۆخی نەخۆشەكە پێدەگات.

زاناكان ئەوەشیان راگەیاندووە كە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا سیستەمەكەیان لەسەر مشك تاقی كردووەتەوە، سەركەوتنیان بە دەست هێناوە لە بەدەستهێنانی ئاستێكی دیاریكراوی ئەنسۆلین لە خوێندا لە ڕێگەی سیستەمی مۆبایلەكەوە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...