کۆمپانیای فەیسبووک، گۆڕانکارییەکی لە پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)دا کرد. شەوی ڕابردوو 2/4/2017، کۆمپانیای فەیسبووک گۆڕانکارییەکی لە ماسنجەری فەیسبووکدا کرد، کە لەمەوپاش ئەگەر ھەژمار (ئەکاونت)ی خۆت لە فەیسبووکدا ناچاڵاک (deactivate) بکەیت، دەتوانی ماسنجەری فەیسبووک بە ھەمان ئەو ھەژمارەت بەکار بھێنیت، کە ناچاڵاکت کردووە.\

پێشتر کاتێک ھەر ھەژمارێکی فەیسبووک ناچاڵاک بکرابوایە، ئەو کەسە نەیدەتوانی ماسنجەری فەیسبووک بەو ھەژمارە بەکار بھێنێت، کە ناچاڵاکی کردووە. دوای ئەم گۆڕانکارییەی ئێستا، شارەزایانی بواری تەکنۆلۆژی لە جیھاندا پێشبینی ئەوە دەکەن، کۆمپانیای فەیسبووک پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک بکاتە پڕۆگرامێکی سەربەخۆ و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا جیای بکاتەوە.

ئێستا ماسنجەری فەیسبووک لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...