دۆکومێنتی دزەپێکراو لە کۆمپانیای ئەپڵ کۆمەڵێک زانیارییان تێدایە کە پێدەچێت پەیوەندیان بە بەرهەمێکی نوێی ئەو کۆمپانیایەوە هەبێت، هەندێک پێیان وایە ئەپڵ کار لەسەر دروستکردنی چاویلکەیەکی هۆشمەند دەکات.

لە دۆکومێنتە دزەپێکراوەکەدا باس لە بابەتی تەندروستی و سەلامەتی کارمەندانی کۆمپانیای ئەپڵ دەکرێت و لە بەشێکیدا ئاماژە بەوە دراوە کە ژمارەیەک کارمەند بەهۆی تاقیکردنەوەی ئامێرێکی نوێوە چاویان دەئێشێت.

بە پێی بۆچوون و شیکردنەوەی شارەزایان، ئەگەری زۆرە ئەم ئامێرە نوێیە چاویلکەیەکی هۆشمەند بێت و لە چاو بکرێت، هەندێک دەنگۆ لە ئارادابوون کە ئەپڵ بە نیازی بەرهەمهێنانی iGlassesە.

تا ئێستا زانیاری تەواو لەسەر ئەم بابەتە نییە، تەنها ئەوە روونە کە ئەپڵ کار لەسەر بەرهەمێکی نوێ دەکات.


چەندین کۆمپانیای دیکە، وەک گوگڵ، چاویلکەیەی هۆشمەندیان بەسەرکەوتویی خستۆتە بازاڕەوە و بە دوور نازانرێت کە ئەپڵیش پلانێکی هاوشێوەی هەبێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...