چەند ساڵ پێش ئێستا ستیڤ جۆبز ئەم جیھانەی جێھێشت، تا لە ژیاندا مابوو چەندین بیرۆکە و بەرھەمی نایابی پێشکەش جیهان کرد ،ئەم بەرهەمانەش بە کۆمپانیای ئەپڵ کردە پێشەنگ، بەڵام تا لەژیاندا مابوو لە دژی چەندین بیرۆکە و بەرھەم وەستایەوە کە لە ئێستادا کۆمپانیای ئەپڵ ئەم بەرھەمانە بەرھەم دەھێنێت، لە ئێستاشدا تیشکێک دەخەینە سەر ئەو بەرھەمانەی ستیڤ جۆبز رقی لێ دەبووە و حەزی پێ نەدەکردن  .

بیستۆک(سماعە) (Air pods) : 
کێشەی ئەم جۆرە بیستۆکانە ئەوەیە  پێویستە لەسەرت ئەم جۆرە بیستۆکە بارگاوی بکەیتەوە، خەڵکیش بە گشتی رقیان لەم کارە دەبێتەوە .

ھەروەھا کێشەیەکی دیکەی ئەو بیستۆکانە ئەوەیە کە بە باشترین شێوە دروست نەکراوە، ئەگەر رۆژێک لەرۆژان ئەم کێشەیەش چارەسەر کرا، کێشە گەورەکەی کە پێویست بونە بە بەرگاوی کردنەوە هەر دەمێنێت خەڵکیش بە گشتی حەزی بە بیستۆکێک نییە کە پێویست بە بەرگاوی کردنەوە بکات ،
ستیڤ جۆبز

 ئەوە لە کاتێکدایە ستیڤ جۆبز گومانی ھەبوو لە گواستنەوەی دەنگ بە تەکنەلۆژیانی بلوتوز چونکە ئەو پێی وابوو ئەم تەکنەلۆژیایە توانای نییە دەنگ بە شێوەیەکی روون بگوازێتەوە، هەر چەندە کۆمپانیای ئەپل توانی کێشەی بارگاوی کردنەوەی بیستۆکە تایبتیەکەی خۆی دۆزییەوە لە رێگەی دابین کردنی پاتریەکی گەرۆک کە لەرێگەیەوە دەتوانی بیستۆکەکان بارگاوی بکەیتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش پێویستە رۆژانە ۆ بیستۆکەکەت دووبارە  بارگاوی بکەیتەوە .
ئەوەی جێگەی تێرامانیشە کە بەکارھێنەرانی ئەم بیستۆکانە پێویستە ھەموو جارێک بیستۆکەکان لەناو قووتووی تایبەتی خۆی دابنێنەوە بۆ ئەوەی بارگاوی بکەنەوە، ھەروەھا دەبێت قووتووەکەش بارگاوی بکەنەوە.

کێشەکانی سیستەمی (ios)
ھەندێک جار سادەیی زۆر لە قورسی ئاڵۆزترە : پێویستە لەسەرت بەباشی کار بکەیت بۆ ئەوەی خاوێنی بکەیتەوە و وای لێ بکەیت سادەبێت . 
بەڵام کارەکە شایەنی ئەوەیە، چونکە ئەو کاتەی دەگەیتە شوێنەکە، دەتوانی جوولە بە چیاکان بکەیت .
ستیڤ جۆبز

کاتێک ستیڤ جۆبز دە ساڵ لەمەوبەر یەکەم بەرھەمی ئایفۆنی ئاشکراکرد، سیستەمی کارپێکردنی بۆ ئایفۆن بەکارھێنا تا ساڵی ٢٠١٠  ئەم ناوەی ئێستا هەیەتی(IOS) نەی بوو، ھەموو کات ستیڤ جۆبز بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە سیستەمەکە زۆر بەئاسانی دەتوانی بەکاری بێنی .

بەڵام دواتر کارەکان بەشێوەیەکی گەورە گۆڕان، چونکە ھەرچەندە سیستەمی ئێستا پارێزگاری لە رووخسار یەکەم دەرکەوتەی خۆی دەکات، بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ چەندین گۆڕانکاری کردووە، لەبڕی ئەوەی سیستەمەکە بە سادەیی بمێنێتەوە بەتایبەتی لەبەشی سێتینگ (اعدادات)، لە ئێستادا چەندین بژاردەت دەخاتە بەردەست و بەکارھێنەر ناچارە چەندین ھەنگاو بنێت بۆ ئەوەی بگاتە تایبتمەندیەکی دیاریکراو، کە چی  پێشتر ئەم کارە زۆر بەئاسانی ئەنجام دەکرا .

زۆری بەرھەم  کەمی تەرکیز : 
تەرکیز کردن واتا تۆ بڵێیت (نەخێر)
ستیڤ جۆبز

ئایفۆن وەک بیرۆکەیەکی سادە دەستی پێکرد، لە بیرۆکەیەکی زیرەکانە دەستی پێکرد، کریاریش بڕیاری دەدا کە بیرگەی ناوەکی(میمۆری ناوەخۆ) ئامێرەکەی چەند بێت (٤، ٨، ١٦) گێگا بێت، لەمەشی زیاتر پێویست نەبوو بۆ ئەوەی ئامێرەکەی لەدەست بێت.

لە ئێستادا و دوای ١٠ ساڵ کارکردن، بەکارھێنەران چەندین بژاردەیان ھەیە لەوانە قەبارەی مۆبایلەکە تا دەگاتە توانای بیرگە و جیاوازی نێوان رەنگەکان و تایبەتمەندییەکان.

ھەروەھا ھەندێک جار ھەست بەوە دەکەیت کە ناتوانیت سەرنج(تەرکیز) زۆر لەسەر بەرھەمەکان بکەیت ،بەتایبەتی ئامێرەکانی (ماک)، ئەگەر بەنیازبوو لاپتۆپێک لە بەرھەمەکانی ئەپڵ بکڕیت ئەوای پێویستە لەسەرت یەکێک لەمانەی ھەڵبژێریت (ماک بوک، ماک بوم ئایر، ماک بوک پڕۆ) پێش ئەوەی بچیتە نێو ھەڵبژاردن لەنێو چەندین تایبەتمەندی دیکەی لاپتۆپەکە، چەندین کەسیش تووشی دوودڵی دەبن لەنێوان ماک بوک  وماک بوک ئایر و ئایپادی پڕۆ، چونکە لە ئێستادا کۆمپانیای ئەپڵ وەک رکابەرێکی لاپتۆپ پێشکەشی دەکات.

مارکێتەکانی ئەپڵ پڕن لەو بەرهەمانەی زەمەنیان بەسەرچووە: 
تۆ کۆمەڵێک لە باشترین بەرھەمەکانی جیھان دروست دەکەیت، لەگەڵ ئەمەش ھەندێک بەرھەمی دەبەنگانە و خراپ دەخەیتە بازاڕەکان، بۆیە کۆتای بهێنە بە بەرهەمە خراپەکانت .
ستیڤ جۆبز

ھەندێک ئامێر ھەیە کە کۆمپانیای ئەپڵ ماوەیەک دەیفرۆشێت وەک، ئایماک، ماک مینی، ماک پڕو، ماک بوک ئایر، شاشەی ئەپڵ ھەروەھا ھەندێک بەرھەم کە پێویستیەکی زۆری بەنوێکاری ھەیە .

ئەستەمە بزانین بۆچی کۆمپانیای ئەپڵ گرنگیەکی زۆر بەو بەرھەمانە نادات وەک چۆن گرنگی بە ئایفۆن دەدات، ئایا بەھۆی ئەوەیە کە ھێلی بەرھەم ھێنانی زۆر فراوان بووە و ئەمەش شتێکی پراکتیکی نییە و زۆر ماندووکەرە بۆ کۆمپانیا بۆ ئەوەی پارێزگاری لەسەرجەم بەرھەمەکانی بکات بە ھەمان کوالێتی بەرز .

ھۆکارەکە ھەرچیەک بێت، ئەگەر کۆمپانیایەکەت تا ئێستاش بەرھەمی سێ ساڵ لەمەوبەر بفرۆشێت، کەواتە شتێکی ھەڵە ھەیە ..!

چارەسەری دەبەنگانە بۆ گیروگرفتی سادە: 
بەراستی کێکێکی جوانت دروست کردوە، بۆچی پاشماوەی سەگ بەکار دەھێنی بۆ رازاندنەوەی کێکەکە .
ستیڤ جۆبز

ئەو پەندەی ستیڤ جۆبز لەسەر کۆمەڵێک لە بەرھەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ جێ بەجێ دەبێت، چونکە ئەم کۆمپانایایە زیرەکترین مرۆڤەکانی سەر رووی دادەمەزرێنێت، ھەروەھا کۆمپانیاکە لەتوانای دا ھەیە کاری زۆر ناوازە و ئەفسوناوی بکات .

لەگەڵ ئەمەش پەنا دەباتە بەر ھەندێک روستکردن و چارەسەری دەبەنگانە، بۆ نموونە دروست کردنی ماوسێک کە شوێنی بارگاوی کردنەوەی ھەیە، یاخود قەڵەمێکی دروست کردووە کە توانای بارگاوی کردنەوەی ھەیە. 

ئیکسسوارات، ئیکسسوارات، رێژەیەکی زۆر لە ئیکسسوارات : 
من شانازی بەوە دەکەم کەھەندێک کار ھەیە نایکەن، ھەروەھا شانازی بە کارەکانیشمان دەکەم . 
ستیڤ جۆبز .

لەراستیدا یەکێک لە کارەکای کۆمپانیای ئەپل بریتی بوو لە سادەکردنەوەی لاپتۆپی ماک، ئەو رێگەیەی گرتییە بەریش بریتی بوو لە لەناوبردنی چەندین دەرچەی زیادە و کۆکردنەوەی ھەموویان لەیەک دەرچە، وەک چۆن لەگەڵ ماک بوک پڕۆی نوێ ئەنجامی دا .

بەڵام گرفتەکە لەوەدایە، کە یەک دەرچە لەگەڵ ئایفۆن و ئایپاد کاردەکات، بەڵام کاتێک کارەکە پەیوەستە بە کۆمپیۆتەر ئەوا کارەکە بە ئازارە، لەراستیدا وا دەردەکەوێت کە کۆمپانیا بەکارھێنەرانی ناچار دەکات چەندین ئیسسواراتی زیاد لەگەڵ خۆیان ھەڵبگرن بۆ تەواوکردنی کارەکانیان .

سیری تائێستاش زۆر دەبەنگانەیە :
پوختەی ناوەرۆکەکان، شایەنی ئەوەیە چاوەڕێی بکەی بۆ ئەوەی بەدەستی بێنی . 
ستیڤ جۆبز .

کۆمپانیای ئەپڵ  دەستی بەسەر تەکنەلۆژیای سیری داگرت و لەساڵی ٢٠١٠ جارێکی دیکە بونیاتی ناوە، دواتر لەگەڵ ئایفۆن (4S) تێکەڵی کرد، لەو کاتەوەش لە ئایفۆنەوە گوازراوە بۆ ئایپاد و ماک . 

بەلام لەم ماوەیەدا، سیری لە لوتکەی سەرکەوتنەوە گەڕایەوە بۆ شکست، سیری لە رکابەری داندرا لەگەڵ یارمەتیدەری دەنگی ئەمازۆن(ئەلیکسا)، یاخود یارمەتیدەری مایکرۆسۆفت کۆرتانا و یارمەتیدەری گوگل، لەوەشدا دەزاندرێت چەند شکستی ھێناوە.

لەراستیدا ئەو کارانەی سیری بەلێھاتوویی ئەنجامی دەدات، زۆر گرنگە بەبەراورد لەگەڵ ھەر یارمەتیدەرێکی دەنگی دیکە کە لە نێو بازارەکان ھەیە .

تا ئێستا شتێکی گەورەی داھاتوو نییە: 
شتێکی دیکە ماوە . 
ستیڤ جۆبز . 

ئەم رستە بەناوبانگەی ستیڤ جۆبز کە پێش خستەنە بازاڕی ھەر بەرھەمێک دەیگووت، لە ئایپودەوە تا ئایفۆن و تا گەیشتە ئایپاد، لێرەشدا چیرۆکەکە کۆتایی پێھات، ئەو بەرھەمەی کە دەتوانین پێی بڵێن شتە گەورەکە بریتیە لە کاتژمێرەکەی ئەپڵ، چونکە بەتەواوەتی سەرکەوتنی بەدەستھێنا بەبەراورد بە کاتژمێرە زیرەکەکانی کۆمپانیاکانی دیکە .

ھەرچەندە تا ئێستاش ھەندێک پرۆپاگەندە ھەیە دەربارەی تەلەفزیۆنی ئەپڵ و چەندین تەکنەلۆژیای دیکە، بەڵام تا ئێستا شتە گەورەکە نەگەیشتووە . !چەند ساڵ پێش ئێستا ستیڤ جۆبز ئەم جیھانەی جێھێشت، تا لە ژیاندا مابوو چەندین بیرۆکە و بەرھەمی نایابی پێشکەش جیهان کرد ،ئەم بەرهەمانەش بە کۆمپانیای ئەپڵ کردە پێشەنگ، بەڵام تا لەژیاندا مابوو لە دژی چەندین بیرۆکە و بەرھەم وەستایەوە کە لە ئێستادا کۆمپانیای ئەپڵ ئەم بەرھەمانە بەرھەم دەھێنێت، لە ئێستاشدا تیشکێک دەخەینە سەر ئەو بەرھەمانەی ستیڤ جۆبز رقی لێ دەبووە و حەزی پێ نەدەکردن  .

ھەرچەندە تا ئێستاش ھەندێک پرۆپاگەندە ھەیە دەربارەی تەلەفزیۆنی ئەپڵ و چەندین تەکنەلۆژیای دیکە، بەڵام تا ئێستا شتە گەورەکە نەگەیشتووە . !
سەرچاوە : كورد زۆن

"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...