شارەزایانی بواری تەکنیکی بەراوردێکی نێوان مۆبایلی نوێی ئەپڵ ئایفۆن ٧ و سامسۆنگ ئێس ٨ ی بڵاوکردەوە و دەریخست کەسستمی کارکردنی iOS ی ئەپڵ زۆر پێشکەوتووترە لەئەندرۆید لەمۆبایلەکانی سامسۆنگدا.
ئەو تاقیکردنەوەیە لەیوتیوب کار کەدەرکەوت ئایفۆن ٧ پڵەس زۆر خێراترە لەسامسۆنگ گالاکسی ئێس ٨ لەکاتی نمایشکردنی ڤیدیۆکە بە گرتە و کوالێتی ٤K و خستنەکاری یارییە ئەلیکترۆنییە قورسەکان.
ئەوانەی ھەواداری کارپێکردنی یارییە ڤییدیۆییەکانن لەسەر مۆبایلەکانیان زیاتر ئارامی ھەست پێ دەکەن لەسەر مۆبایلەکانی ئایفۆن بەوپێیەی سامسۆنگ لەسەرەتای کارکردنیدا بەھێواشی کاردەکات. 
بەگرتنەبەری بەراوردی ئەپلۆدی ئەپڵیکەیشنەکان لەھەردوو مۆبایلەکەدا و خستنەکاری لەھەمان کاتدا، بۆ زانینی خێرایی مۆبایلەکە بۆ وەڵامدانەوەی بۆ بەکارھێنەرەکە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...