تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕێگە دەدەن بە بەکارهێنەران کە لە چەندین ئامێری جیاوازەوە داغڵی هەژامارەکەیان بن لە هەمان کات دا، ئەم حاڵەتەش لەڕوی زانستی سکیوریتی ەوە یەکێکە لەخاڵە لاوازەکانی تۆڕەکان کە ئەمەش ڕێگە خۆشکەرە بۆ کەسانی ترلە ڕێگەی ئامێری ترەوە بێنە ناو هەژمارەکەتەوە و سیخوڕیت بەسەرەوە بکەن بەبێ ئەوەی ئاگادار بیت.!! لەچەندین بابەتی جیاوزدا هۆشیاریمان داوە لەسەر بەئاگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە تایبەتی تۆڕەکانی ڤایبەر و فیسبووک .

بێگومان تۆڕی وەتس ئەپیش بەدەر نیە لە هەر ئەگەرێکی لاواز و نەخوازراو لەبەردەم کەسانی نادروست دا، بۆیە بەپێویستی دەزانین هۆشیاری بدەین لەسەر ئەوەی کە چۆن چێکی هەژماری وەتس ئەپەکەت بکات تاوەکو بزانیت ئاخود جگە لەخۆت هیچ کەسێکی تر هەیە داغڵی هەژمارەکەت بێت بەبێ ئاگای تۆ، ڕێگەیەکی زۆر سادە و ساکارمان هەڵبژاردووە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، پاش چونە ناو هەژمارەکت سەرەتا کلیک بکە لەسەر فرمانی " whatsapp web " هەروەک لە وێنەکەدا ئاماژەمان پێداوە.


پاش کلیک کردن لەسەر فرمانەکە ئەم بەشە ویندۆیەت بۆ دەکرێتەوە، کە یارمەتیت دەدات بزانیت ئایا کەسێکی تر هاتوەتە ناو هەژمارەکەت؟ بە چ برەوسەرێک هاتووە؟ چ سیستەمێکی بەکار هێناوە؟ کەی هاتوەتە ناو هەژمارەکەت؟ هەروەک لە وێنەکەدا زۆر ڕون و ئاشکرایە..

كاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...