لە ماوەی چەن کاتژمێری ڕابردودا گروپێکی بەهێز لە هاککەرانی سپی ووڵاتی هیندستان لە ماڵپەڕێکی تایبەت بە " دارک وێب " بڵاویان کردوە کە نزیکەی ٢ ملیۆن هەژماری تۆڕی سناپ چاتیان هاکک کردووە ، گرەپەکە تا ساتی نوسین و بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە زانیاری پاسۆرد و ناوی بەکارهێنەرانی هەژمارە هاککراوەکانیان بڵاو نەکردوەتەوە، لەگەڵ ئەوەش لە بابەتێکدا دوپاتیان کردوەتەوە کە مەبەست لە پرۆسەی ئەنجامدانی هاککردنەکە تەنیا دۆزینەوە و نیشاندانی 
خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکەیە نەک بەشداربوانی تۆڕەکە ، لەدرێژەی بابەتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە سێرڤەرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین پشکیان بەرکەوتووە، بۆیە وەک پێگەی کاروان ئایتی پێشنیار دەکەین کە بەلایەنی کەمەوە ووشەی نهێنی و ناو و داتا گرنگەکانی ناو هەژمارەکەت بگۆڕیت تاوەکو بە پارێزراوی بمێنیتەوە لەبەردەم هەر ئەگەرێکی نەخوازراوی تۆڕەکە. تۆڕی سناپ چات یەکێکە لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانەی کە زۆرترین بەکارهێنەری کوردی هەیە شانبەشانی تۆڕەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام ..
كاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...