کۆمپانیای گووگڵی ئەمەریکی، بەشێکی نوێی بۆ ماڵپەڕی (گووگڵ) زیاد کرد، ئەو بەشەش بۆ دۆزینەوەی نوێترین ستایلەکانی جلوبەرگ بەکار دێت.


شەوی ڕابردوو 14/4/2017، کۆمپانیای گووگڵ لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە بەشێکی نوێی لەنێو گووگڵدا و بە ناوی (Style Ideas) زیاد کرد، کە ئەو بەشە، بۆ دۆزینەوەی نوێترین ستایلەکانی جلوبەرگ بەکار دێت، ھەروەھا دەتوانی بیرۆکەی پۆشینی جلوبەرگ، لەم بەشەوە وەربگریت.


ئەو بەشە نوێیەی گووگڵ، تەنیا بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، تا ئێستا بۆ سیستەمی IOS و دیسکتۆپ زیاد نەکراوە، ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکانیش پێشبینی دەکەن، لە داھاتوویەکی نزیکدا، بۆ سیستەمەکانی دیکەش زیاد بکرێت.


ماڵپەڕی گووگڵ، کە بۆ گەڕان بەکار دێت، لە ساڵی 1998ەوە دامەزراوە، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە و بە یەکەمین ماڵپەڕی جیھان دادەنرێت.

ئەلبوومی وێنەکان

Click to enlarge image google-style-ideas.jpgClick to enlarge image google_image_search_story_1492153782259.jpg
  • Click to enlarge image google-search-app-takes-pinterest-with-style-guide-feature.w1456.jpg


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...