کۆمپانیای فەیسبوک ئەپدەیتێکی نوێی بەرنامەی مەسنجەری بڵاوکردووەتەوە کە چەند تازەگەرییەکی وردی تێدایە و بەهۆهانەوە بەکارێنەر دەتوانێت راستەوخۆ ئاگای لە ستۆری هاورێکانی بێت. وەک لە وێنەکەدا دیارە، لە نوێترین ئەپدەیتی مەسنجەردا دەتوانین راستەوخۆ ستۆری هاوڕێکانت لە لای سەرەچات-کانەوە ببینیت، هەر کاتێک هاوڕێیەکت ستۆرییەک بڵاو بکاتەوە بە ژمارەیەکی شین لەسەر ئەو هێمایە دەردەکەوێت.



کاتێک دەیکەیتەوە، لیستێکی هاوڕێکانت بۆ دەهێنێتە پێشەوە کە ستۆری نوێیان دانەوە و پەنجە بنێیت بە هەر یەکەیاندا ستۆرییەکەیانت پیشان دەدات.



ستۆری تایبەتمەندییەکی تا رادەیەک نوێی فەیسبوکە کە زۆرجار رەخنەی ئەوەی لێ دەگیرێت لاسایی سناپچاتیان کردووەتەوە، ستۆری وێنەیەکە یان ڤیدیۆیەکی کورتە کە دوای ٢٤ کاتژمێر دیار نامێنێت.

س.خەندان


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...