ئێران ھەندێ ئەپڵیكەیشن قەدەغەدەكات


محەمەد جەعفەر مونتەزەری سەرۆكی داواكاری گشتیی ئێران، ئاماژەی بەوە كرد كە رەنگە ئەپڵیكەیشنەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی وڵاتەكەی دابخرێن. بەپێی هەواڵی ئاژانسی فەرمیی ئێران IRNA، مونتەزەری لە وتارێكیدا لە تاران رایگەیاندووە: "ئینتەرنێت ئەگەر كۆمەڵێك سودیشی هەبێت، دەبێتە هەڕەشەیەكی مەترسیدار". مونتەزەری ئاماژەی بەو كاردانەوانە كرد كە بەرامبەر سنورداركردنی ئینتەرنێت هاتوونەتە ئاراوە و وتی "پێمان دەڵێن 'ئەو ئەپڵیكەیشتنە دامەخەن، دەست بەسەر ئازادی خەڵكدا مەگرن' ئایا ئەوە چ ئازادییەكە؟". مونتەزەری باسی لەوەشكرد، خۆرئاوا بە هەموو توانایەوە كەوتووەتە شەڕ دژ بە كۆمەڵگای موسڵمان و چین-یشی بەنموونە نیشانداوە لە سنوورداركردنی ئینتەرنێتدا و دەڵێت "چین كە بەشێكی كەم لە دانیشتوانەكەی موسڵمانە رێگەنادات كولتووری خۆرئاوا بچێتە وڵاتەكەیەوە. ئەی بۆ ئێمەش ئەوە نەكەین".


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...