لە نۆڤێمبەری رابردوو كۆمپانیای لینۆڤۆ هاندی جۆری " Moto M "ی خستە بازاڕەكانەوە وەك مۆبایلێكی تایبەتمەندی جیاواز و ئاست ناوەند، كۆمپانیاكە تا ئێستە لە ژمارەیەكی دیاریكراوی بازاڕەكاندا خستوویەتییە روو، بەڵام پێ دەچێت تا ئێستە بازاڕ و فرۆشیارییەكی باشی هەبووبێت.

بەپێی ماڵپەڕی " GSM "ی هیندستانی كۆمپانیای لینۆڤۆ توانی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، زیاتر لە سێ ملیۆن هاندی لەو جۆرە بفرۆشێت، كە ئەوەش دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ كۆمپانیاكە و لە دوو ساڵی رابردوودا پڕفرۆشترینە بە تایبەتی لە بازاڕەكانی چین، چاوەڕوانیش دەكرێت لە داهاتوودا بگاتە ژمارەیەك بازاڕی تری دنیا لەوانە پاكستان و پۆڵەندا و مالیزیا و تایلاند و هیتریش.  

لە تایبەتمەندییەكانی هاندی " Moto M "ی لینۆڤۆ، شاشەیەكی 5.5 ئیج و دیقەی كامیراكەی 1920*1080 پیكسڵ و فول ئێچدی و میمۆریییەكی هەرەمەكی چوار گێگا و میمۆری ناوەخۆیی 32 گێگا بایت و كامێڕایەكی پشتەوەی 16 مێگا پێكسڵ و یەكێكی پێشەوەی هەشت مێگا پێكسڵ، بێجگە لە بەسمە و پاترییەكی سێ هەزار و 60 میللی ئەمپێر و كاركردنی بە سیستمی ئەندرۆید مارشمیلۆ 6.1.  






س.وشە


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...