ھاکەران لینکێکی ساختەیان دروست کردووە و بۆ بەکارھێنەرانی ڤایبەری دەنێرن، ئەو لینکەش نابێت بکرێتەوە.

بەشێک لە ھاکەرانی ئەورووپا و ئەمەریکا، لە ڕێگەی ژمارە مۆبایلی ساختەوە، لینکێکی ساختە، بۆ بەکارھێنەرانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)ی دەنێرن، لەسەر لینکەکەشدا ناوی ھونەرمەندە جیھانییەکان نووسراوە و ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کە ئەو ھونەرمەندە کۆچی دوایی کردووە، ئەمەش تەنیا بۆ ئەوەی لینکەکە بکرێتەوە.

لە ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکاندا ھێما بۆ ئەوەش کراوە، کە ئەو لینکە ساختەیە و نابێت بەکارھێنەرانی ڤایبەر بیکەنەوە، چونکە ئەگەری زۆری ھەیە مۆبایلەکانیان ھاک بکرێن، ھەروەھا نامە، زانیارییە تایبەتییەکان، وێنە و ڤیدیۆکانیشت، بدزرێن و لە لایەن ئەو کەسانەی دزیویانە، بڵاو بکرێنەوە.

پڕۆگرامی ڤایبەر بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی، دادەنرێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...