تویتەر داهاتی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵی خۆی بڵاوکردەوە کە ٥٤٨ ملیۆن دۆلار بووە و بە بەراورد بە ساڵی ڕابردووش داهاتی کۆمپانیاکە ٦١ ملیۆن دۆلار کەمیکردوە.

کۆمپانیای تویتەر داهاتی خۆی بۆ سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ڕاگەیاند، کە ٥٤٨ ملیۆن دۆلار بووە، لە کاتێکدا لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ دا داهاتی کۆمپانیاکە ٥٩٤ ملیۆن دۆلاربووە.

هەر بەپێی داتاکانی تویتەر، ژمارەی بەکارھێنەرانی تویتەر بە شێوەیەکی چالاک لە نێوان مانگەکانی کانوونی یەکەم تا ئازاری ئەمساڵدا بەڕێژەی ٥.٨% زیادیکردووە و ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە گەیشتووەتە ٣٢٨ ملیۆن بەکارهێنەر.

هەروەها داهاتی ڕیکلامە بازرگانییەکانی کۆمپانیاکە لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٤٧٣ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بووە، لەکاتێکدا لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ دا داهاتی ڕیکلامی کۆمپانیاکە ٥٣٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بووە.

تویتەر یەکێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا بەکارهێنەری هەیە و ڕۆژانە لەڕێگەی تویتەکانیانەوە بابەتەکانیان بڵاودەکەنەوە.






س.NRT


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...