لەبەر چەند ھۆکارێک، لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەورووپا و ئەمەریکادا داوا کراوە، خزمەتگوزاریی پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕابگیرێت.

ماڵپەڕە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە بەھۆی ئەوەی چەند جارێک لە وڵاتە ئەورووپی و ئەمەریکییەکاندا، لە پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووکدا ڕووداوی دڵتەزێن ڕوویان داوە، چەندین بەکارھێنەری فەیسبووک لە وڵاتە ئەورووپییەکان و ئەمەریکییەکاندا، لە پەیجی فەرمیی فەیسبووکدا بە کۆمێنت داوایان کردووە پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک ڕابگیرێت.

تا ئێستا چەند ڕووداوێکی دڵتەزێن لە پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووکدا ڕوویان داوە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە تایلەند، باوکێک لە پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووکدا کچەکەی خۆی کوشت، پاشان خۆی کوشت، لەبەر ئەم ھۆکارانەش، داوای ڕاگرتنی ئەو خزمەتگوزارییەی فەیسبووک دەکەن.

کۆمەڵێک بەکارھێنەری دیکەی فەیسبووک، داوا دەکەن فەیسبووک فلتەرێکی بەھێز بۆ کردنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆ دابنێت و تەنیا کەسە باوەڕپێکراوەکان بتوانن پەخشی ڕاستەوخۆی خۆیان لە فەیسبووکدا بکەنەوە.

ماوەیەکە بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبووک، خزمەتگوزاریی پەخشی ڕاستەوخۆیان بۆ فەیسبووک زیاد کرد و لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...