ونبونی موبایل لە کوردستان دا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکان بۆ دروستبونی زۆرترین کێشەی کۆمەڵایەتی و مرۆی ، بەوپەڕی لێپرسراویەتیەوە دەڵێم هەموو مانگێک گوێبیست و ڕوبەڕوی چەندین حاڵەتی نادروستی هەڵگرتن و ونبونی ئامێرە تەکنۆلۆژیاکان بومەتەوە، بە تایبەت ونبونی موبایل و پاشان بڵاوکردنەوەی فایل و وێنەو ڤیدیۆکانی کەسی خاوەن موبال لەلایەن کەسی دووەمەوە کە موبایلەکەی دۆزیوەتەوە ،

بە تایبەت لەلایەن چینی ئافرەتانەوە زۆرترین حاڵەتمان هەبووە بەشێوەیەک کە داوای یارمەتیان لێ کردوین تا بە هانایانەوە بچین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لەڕوی خراپی بەکارهێنانی ئامێرە تەکنۆلۆژیەکانەوە توشیان بووە، سەدان جار گوێبیستی ئەمە بووم " مامۆستا موبایلەکەم ون کردووە بەڵام کێشەکەم ئەوەیە کە سەدان وێنە و ڤیدیۆ و فایلی خێزانی و تایبەت و کەسیم لەناو موبایلەکەدا هەیە..!! تکایە چارەسەر ..؟ " 

چەندین ڕێگەی سادە و ساکارمان هەیە کە یارمەتی بەکار‌ینەرانی موبایلە هۆشمەندەکان دەدات کە داتا و زانیارەکانیان بە پارێزراوی بهێڵنەوە پاش ونکردنی موبایلەکەیان، وەک پێگەی کاروان ئایتی پێشنیار دەکەین کە هەردەم ئەو ئەگەرە بە کراوەی بهێڵیتەوە کە لەوانەیە موبایلەکەت ون بکەیت ..!! جا لەبەر ئەوە پێش ئەوەی موبایلەکەت ون بکەیت و داتا و فایلەکانت بکەونە مەترسیەوە باشتر وایە پرۆگرامی " Eradoo " لەناو موبایلەکەتدا دابەزێنیت.

پرۆگرامەکە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات کە وێنە و فایل و داتاکانی بە تەواوی لە دورەوە بسڕێتەوە بەبێ بونی هێڵی ئینتەرنێت، ئەویش لەڕێگەی تەنها یەک " SMS " ەوە . جگە لەمەش بەکارهێنەر دەتوانێت بە یارمەتی پرۆگرامەکە وا بکات بە موبایلەکەی هەرکات سیم کارتەکەیان دەرهێنا یاخود گۆڕیان ئەوا داتاکانی موبایلەکەی بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بسڕێتەوە. یاخود هەرکات سیم کارتەکەت بلۆکک کرد ئەوا داتاکانی ناو موبایلەکەت بەشیوەیەکی خودکارانە بسڕێتەوە.

بۆ داونلۆدکردن و دابەزاندنی پرۆگرامەکە کلیک بکە لەسەر ئەم لینکە .. 
كاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...