هەموان لەسەر ئەوە ڕێکەوتوین کە هێڵی ئینتەرنێت و خزمەتگوزاریە هاوپەیوەندەکانی هۆکاری سەرەکی گەشەسەندن و کۆنترۆڵکرد و بەرەوپێشچونی هەموو جومگەکانی ژیانی مرۆڤایەتین، دەتوانم بڵیم خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کۆنترۆڵی تەواوی لایەنە جیاوازەکانی ژیانی ڕۆژانەی کردووە بە هەموو ئاستە جیاوزەکانیەوە، بەشێوەیەک دەتوانرێت تەواوی ئیش و کارەکانی ژیانی ڕۆژانە ئەنجام بدرێت و پرۆسیس بکرێت لە کەمترین کات و بە کەمترین تێچون و لەگەڵ کواڵتیەکی زۆر باش و بە کەمترین هەڵە. 

زۆر جار پرسیار لەخۆم دەکەم ئاخود هێڵی ئینتەرنێت تەنها بۆ ماوەی چەن ڕۆژێک لە کاربکەوێت ئەبێت چی ڕوبدات لەم جیهانەدا ؟ ئاخود مرۆڤایەتی تەنیا بەهۆی کاریگەی ئاساوارەکانی ئۆفلاین بونی هێلی ئینتەرنێتەوە بۆ ئەو ماوە دیاریکراوە چی بەسەر دێت و بەکوێ دەگات ؟ لەگەڵم بن باپێکەوە چەندین ئەگەری لۆجیکی و پێشبینیکراو ڕونبکەینەوە.

سادەترین ئەگەر کە لەبەرچاوی بگرین ئەوەیە کە بەبێ بونی ئینتەرنێت تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەکار دەکەون بۆ نمونە تۆڕەکانی فەیسبووک و تویتەر و ئینستاگرام و لینکید ئین و سناپ چات و وەتس ئەپ و ڤایبەر و سکایپ و ..هتد لەکاردەکەون و هیچ بەهایەکیان بۆ مرۆڤایەتی نامێنێت و بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتی و هاوڕیەتی بەشێوەی ئۆنلاین بونی نامێنێت، بەم شێوەیە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان دەبنەوە پەیوەندیەکی مەیدانی و کلاسیکی، کە ئەمەش بەهیچ شیوەیەک ناتوانرێت لەڕوی دەرونیەوە قبوڵ بکرێت لەلایەن کەلتوری کۆمەڵگە پێشکەوتوەکانەوە، دەبێتە هۆی تێکچونی بواری دەروانی ملیۆنەها کەس، دەگاتە ئاستێک پەیوندیەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی لادێ و هاوشێوەکانی ڕابردوو.

بەبێ بونی ئینتەرنێت بە هیچ شێوەیەک زانیاری مرۆی و بابەت هەواڵی خێراو دروست بە هیچ شێوەیەک بونی نامێنێت بۆ نمونە زانیاری لەسەر کەش و هەواو لافاو بەرزبونەوەی ئاستی دەریا و ئاگرکەوتنەوە و کاراساتە هەمەچەشنە سروشتیەکان هۆکارێکی سەرەکی دەبێت بۆ تێکچون و لەبارچونی تەواوی ڕوشی ئاسای مرۆی لە زۆربەی شوینەکانی جیهان، لەدەرئەنجامدا ملیۆنەها مرۆڤ توشی لەناوچون و کفتبونی کارەساتە سروشتیەکان دەبن. 


نەمانی ئینتەرنێت دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی تەواوی سیستەمە بانکیەکان لە ئاستی جیهاندا ، بەردەم بانکەکان هیندە قەربالخ دەبێت گەر وای دابنێین هیچ کێشەیەکی تێکچونی ئاسایش دروست نابێت ئەوا تەنیا بۆ وەرگرتنی ١٠ دۆلاری ئەمرێکی ئەبێت بەلایەنی کەمەوە پێنج ڕۆژ چاوەڕێ بکەیت، کە ئەمەش بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ قەرەباڵخی و جەنجاڵی و دواکاری ئێستەی ژیانی ڕۆژانە ناگونجێت، بەم شێوەیە تەواوی سیستەمی کڕین و فرۆشتن و گواستنەوە و گەیاندن بەشیوەی ئۆنلاین بەتەواوی دەوسەتێت و ڕوتی ژیان دەشێوێت و ملیۆنان کەس بەهۆی نەبونی پارەو برسیەتیەوە دەمرن.


بەبێ ئینتەرنێت ئەوا پەیوەندی نێوان زەوی و مانگە دەسکردەکان بە تەواوی نامێنێت بەشێوەیەک کە زۆربەی مانگە دەسکردنەکان لەژێر کۆنترۆڵ دەردەچن و لە ووڵاتانی دونیای یەکەمی وەک ئەوروپا و ئەمەرێکا سیستەمی هاتوچۆ بە تەواوی تێک دەچێت و زۆرترین ترافیک دروست دەبێت لە شارە گەورەکان و هەزاران کارەساتی مرۆی لێ دەکەوێتەوە، وەز ناوکیەکان بۆ کاری سەربازی و وەبەرهێنانی کارەبا زۆربەیان لە کۆنترۆڵ دەردەچن سەدان تەقینەوەی ناوەکی ڕودەدات و بەشێکی سەرەکی ژیانی مرۆڤایەتی تۆشی تێکچون و لەناوچون دەبیت. 


بەکوردی پەتیەکەی خۆمان بەبی ئینتەرنێت ژیانێکی گەورەی مرۆڤایتی لە ماوەی چەن رۆژێکی کەمدا توشی لەناوچون دەبێت.. !!!
س\ كاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...