ئێستا سناپچات بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە لە سەرتاسەری جیهات کە خۆی لە سەدان ملیۆن بەکارهێنەر دەبینێتەوە، وە لە کوردستانیش رۆژ دوای ڕۆژ بە کارهێنەرانی سناپ چات ڕوو لە زیاد بوونە خەڵک  خاوەنی ئەکاونتی تایبەت خۆی دەکاتەوە لە سناپ چات.  بەڵام خەڵاکانێکیش هەیە کە پێشتر ئەکاونتی هەبووە لە سناپ چات ئێستا دەیهەوێت بۆ هەمیشە دابخات، بۆیە  ئێمە لەم فێرکاریە باسی چۆنیەتی داخستی ئەکاونت لە سناپ چات دەکەین کە بۆ هەمیشە دابخرێت.

1- سەرەتا لە وێبگەر ئەو ناونیشانە 
 بنوسە لەسەر مۆبایلەکەت ئەگەر وێبگەری Google Chrome بێت باشتر و ئاسانتر
سەیری وێنەی یەکەم بکە.
 

2- پاشان وەرە خوارەوەی وێنەکە پەنجە بنێ بەوەی کە نووسراوە Delete my account
سەیری وێنەی دووەم بکە.
 
3- لە سێیەم هەنگاو ناوی و پاسوۆردی ئەکاونتەکەت داخیل بکە، پاشان پەنجە بنێ بە CONTINUE.
بەڵام ئاگاداربە! نابێت تا 30 ڕۆژ ئەو ئەکاونتەت بکەیتەوە چونکە پێش 30 ڕۆژ بکەیتەوە دووبارە ئەکاونتەکەت چاڵاک دەکرێتەوە دەبێت دووبارە هەنگاوەکانی پێشوو ئەنجام بدەیت بۆ ناچالاک کردنەوەی، ئینجا پاش ئەو 30 ئەکاونەتەکەت بۆ هەمیشە دادەخرێت.
سەیری وێنەی سێیەم بکە.
 


4- دوای ئەوەی هەنگاوەکانت جێبەجێ کرد ئێستا ئەکاونتەکەت بە یەکجاری داخرا و بەیەک جاری سڕایەوە بۆوە.
سەیری وێنەی چوارەم بکە.
 

ئامادەكردن :Rawand Muhammad



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...