کۆپانیای ئەپڵی ئەمریکی لە پێنج ساڵی رابردوودا ئایفۆنە نوێکانی لە مانگی ئەیلولدا راگەیاند، پێدەچێت ئەمساڵ نەتوانن لەسەر هەمان کاری هەمیشەیی خۆیان بەردەوام بن.
بە گوێرەی راپۆرتێکی نوێ، کۆمپانیای ئەپڵ فریا ناکەون لەم مانگی ئەیلولەدا ئایفۆن ٨ رابگەیێنن و ئەگەر زۆرە بکەوێتە مانگی کانونی یەکەمەوە، ئەگەریش هەیە زیاتر دوا بکەوێت و تەنانەت بگاتە مانگی کانونی دووەمیش 
بە گوێرەی زانیارییەکان، هۆکاری ئەم دواکەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەمهێنانی شاشەی ئایفۆن ٨ەکە، کە جۆری OLED و زۆر تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووی تێدا بەکارهاتووە. 
زۆرێک لە هەوادارنی ئەپڵ بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەم مۆبایلەن، بە گوێرەی زانیراییە سەرەتاییەکان ئایفۆن ٨ ئامرێکی بێ وێنە دەبێت و لە ئامێرەکانی پێش خۆی جیاواز دەبێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...