کۆمپانیای فەیسبووک، خزمەتگوزارییەکی نوێی لەنێو تۆڕەکەیدا زیاد کردووە و بە شێوەیەکی خۆکاری کار دەکات، لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییەشەوە، ھەژمارە ساختەکانی نێو تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) دەسڕدرێنەوە.

دوێنێ ھەینی 14/4/2017، کۆمپانیای فەیسبووک خزمەتگوزارییەکی نوێی لەنێو تۆڕەکەیدا زیاد کرد، لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییەشەوە، ھەژماری ساختەکانی نێو فەیسبووک و ئەو ھەژمارانەی بۆ ھاککردنی خەڵکی دانراون، دەسڕدرێنەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی ژمارەی ھەژماری ساختە لەنێو فەیسبووکدا کەم بکرێنەوە.


لە یەکەمین کاری ئەو خزمەتگوزارییە نوێیەی فەیسبووک، لە فەڕەنسادا زیاتر لە 30 ھەزار ھەژماری ساختەی فەیسبووک داخران.


کۆمپانیای فەیسبووک لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە دوای فەڕەنسا و لە داھاتوودا، ژمارەیەکی زۆری ھەژمارە ساختەکانی نێو فەیسبووک لە وڵاتەکانی دیکەی جیھاندا، دەسڕدرێنەوە.


ئێستا فەیسبووک لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...