پەیوەندیی دەنگی لەسەر ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS، بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (گووگڵ DUO) زیاد کرا.


دوێنێ دووشەممە 10/4/2017، کۆمپانیای گووگڵ ئاشکرای کرد، کە ئێستا پەیوەندیی دەنگی، لەسەر ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS بۆ پڕۆگرامی (گووگڵ DUO) زیاد کرا، کە پێشتر ئەو پڕۆگرامە تەنیا پەیوەندیی ڤیدیۆیی تێدا بوو.

دوای زیادکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندیی دەنگی بۆ پڕۆگرامی (گووگڵ DUO)، کۆمپانیای گووگڵ لە ڕاگەیاندراوێکدا ھێمای بۆ ئەوە کرد، کە کوالێتیی  پەیوەندیی دەنگییەکە زۆر باشە و بە ئینتەرنێتی خاویش تێک ناچێت.

ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای گووگڵی ئەمەریکی، پڕۆگرامی (گووگڵ DUO)ی بەرھەم ھێنا، تا ئێستاش تەنیا پەیوەندیی ڤیدیۆیی لەنێو ئەو پڕۆگرامەدا ھەبوو، ئەو پڕۆگرامەش بە خۆڕایی کار دەکات و تەنیا پێویستی بە ئینتەرنێتە.


لێرەدا پڕۆگرامی (گووگڵ DUO) بۆ ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS دابەزێنە:


- بۆ سیستەمی ئەندرۆید، کلیک لێرە بکە.
- بۆ سیستەمی IOS، کلیک لێرە بکە.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...