ئایا هەرگیز مۆبایلەکەت تووشی وەستان بووە!؟ بەڵێ بێگوومان لەبەر چەند هۆیەکی نەخوازراو، لەوانەیە ڕێمانبکەوێتە بەر دووگمەی Factory Data Reset و کرتە بکەین تا سیستەمەکەمان بە هۆش بێتەوە و بێتەوە سەرەتا. بەڵێ لەوانەیە تۆ بۆ هۆکارەکانی وەک ڕاوەستان و و لە کارکەوتن (جامکردن) هەمیشە مۆبایلەکەت ڕیستارت بکەیت، بەڵام کە زانیت کە ئەم ڕێگایە سوودی نیە بیر لە سڕینەوەی تەواوی شتەکان دەکەیت ، لەبەر هۆکاری سڕینەوەی ئەو شتەی کە بووەتە هۆکاری وەستانی مۆبایلەکەت.

ڕیستارت کردن (دەستپێکردن)ـی مۆبایلەکەت

مۆبایلەکەت گەرم بووە یاخوود ساوپەردەی مۆبایلەکەت (لەمس) لەکارکەوت، هەنگاوی یەکەم بۆ چارەسەر ڕیستارتکردنەوەی مۆبایلەکەتە، کە هەندێ جاریش بە ڕیبووت ناسراوە. بێگوومان ڕێگەیەکی باش و چارەسەرە بۆ ئەم کێشەیە. چۆن بیکەین؟ لە مۆبایلەکاندا لە دووگمەی Powerـدا پێکردن هەیە بێگوومان دووگمەی ڕیستارتیش هەیە، زۆر بە سادەیی کرتەی لێبکە تاکو ڕیستارت ببێت.

شتێکی سادەیە! ڕیستارت کێشەکەت بە خێرایی چارەسەر ئەکات، بەڵام ئایا ڕیستارتکردن تەواوی کێشەکانی مۆبایلەت چارەسەر دەکات!؟ بێگوومان نەخێر. هەندێک جار هەڵە لە سیستەمدا ڕوودەدات یاخوود بوونی ڤایرۆسێک کە بە شێوەیەکی ئاسایی ناسڕدرێتەوە دەبێتە هۆی تەواو خراپبوونی مۆبایلەکە، دەی ئەمەیان بە ڕیستارت چارەسەر نابێت، بۆیە بە دڵنیاییەوە بیر لە سڕینەوەی تەواو یاخوود فۆڕمات دەکەیتەوە:

چۆن سڕینەوەی تەواوی مۆبایلەکەمان بکەین؟ Factory Data Reset له بەشی ڕێکخستن

ئەگەر ڕیستارت کردنەوەی مۆبایلەکەت نەبووە چارەسەر لە هەمبەر کێشە بێزارکەرەکان، بێگوومان باشترین ڕێگا چارەسەر سڕینەوەی تەواوی زانیاریەکانی سیستەمەکەیە کە تیایدا بە شێوەیەکی نەخواستراو ڤایرۆسێک یاخوود زیانەواڵەیەک تیایدا جێگیر بووە بێ دەسەڵاتی بەکارهێنەر. کرداری Factory Data Reset هێنانەوە سەر سروشتە بۆ مۆبایلەکەت و هەروەکو ئەوەی کە سەرەتا مۆبایلەکەت کڕی و پێتکرد. ئەمەش کردارێکی ئاسانە لە ناو ڕێکخستنی مۆبایلەکەت.

بەڵام ئاگاداربە، ئەم کردارە هەموو ئەو شتانە دەسڕێتەوە کە لەناو مۆبایلەکەتدایە! وێنە و ڤیدیۆ دۆکیۆمێنت و تا دوایی… لە بەشی ڕێکخستنی مۆبایلەکەت، بەشی هەڵگرتن یاخوود بە ئینگلیزی بەشی BackUp – Reset بدۆزەرەوە و کرتە بکە. پاشان له خوارەوە بەشی Factory Data Reset دەبینیت، کرتە بکە و ژمارە نهێنیەکەت لێبدە، چاوەڕێ بکە تاکو مۆبایلەکەت پێبێتەوە؟ پاشان هەموو شتێکی مۆبایلەکەت دەسڕدرێتەوە.
چۆن سڕینەوەی تەواوی مۆبایلەکەمان بکەین؟ Factory Data Reset له دۆخی Recovery

بەڵێ لەوانەیە بە شێوەیەک سیستەمی مۆبایلەکەت تێکچووبێت کە تەنانەت نەتوانیت بچیتە بەشی ڕێکخستنی مۆبایلەکەت بە هۆی وەستانەوە، بەڵام هیوایەکی تری دڵخۆشکەر ماوە کە ئەویش دۆخی ڕیکۆڤەریە کە دەتوانین له ڕێگەی دووگمەی پێکردنی مۆبایلەکەتەوە، وە بەهەمانشێوە ئەم ڕێگایەش تەواوی هەموو ئەو شتانە دەسڕێتەوە کە لەناو مۆبایلەکەتدایە! وێنە و ڤیدیۆ دۆکیۆمێنت و تا دوایی… هەنگاوەکان:
مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە بە تەواوی، دوای کوژانەوە وا باشە بۆ ماوەی ٥ چرکە هیچ شتێک له مۆبایلەکەت نەکەیت.
پەنجە ڕابگرە لەسەر دووگمەی دەنگ کەمکردن و دووگمەی پێکردن بەیەکەوە.
پاشان مۆبایلەکەت پێدەبێت، دەبینیت کە مۆبایلەکەت دەستپێدەکات.
ئێستا ڕۆبۆتێکی ئەندرۆید دەبینیت! کەمێک چاوەڕێ بکە.
ئێستا هاتیتە نێو دۆخی ڕیکۆڤەری، بۆ جووڵەکردن دووگمەکانی کەمکردنی دەنگ و دەنگ بەرزکردن بەکاربێنە. و له پێشتدا چەند بەش و هەڵبژاردەیەکت هەیە.
بە دووگمەی دەنگ کەمکردن وەرەخوارەوە بۆ بەشی Wipe data/factory و له ڕێگەی دووگمەی پێکردنەوە کرتە لێبکە. پاش ماوەیەکی کورت کردارەکەت سەرکەوتوو دەبێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...