رۆژ بەرۆژ زیاتر گەشەپێدەرانی سیستەمی وەگەرخەری سیستەمی ئەندرۆید گەشە بە ئەپڵیکەیشنەکانیان دەدەن، بۆ ئەم مەبەستە ئەپڵیکەیشنی دەستكاریكردنی ڤیدیۆ و وێنە زۆرن و هەریەکە و تایبەتمەندی خۆیان هەیە. شایەنی باسە، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیا، دەبینین ئەم جۆرە ئەپڵیکەیشنانە ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لەزیادبوون دەكەن بەتایبەتی بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید.
لەم بابەتەدا نوێترین وەشانی ئەپی PowerDirector Video Editor ئامادەکردووە بۆتان، ئەم ئەپە بەیەکێک لە باشترین ئەپەکانی بڕینی ڤیدیۆ، درووستکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K، هەژماردەکرێت. توانای ئەم ئەپە ئەوەیە دەتوانیت دوای دروستکردنی ڤیدیۆ  بڵاویبکەیتەوە  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەم ئەپە درووستکردنی ئەلبوومی وێنەیە، وە دەتوانی وێنە و میوزیك و فلتەر و كاریگەریەكان بۆ ڤیدیۆکان زیاد بكەیت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...