كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هه‌ستاوه‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی ڤێرژنێكی ئه‌زموونیی به‌رنامه‌ی "Word" وه‌ك به‌شێك له‌ به‌رنامه‌كانی "Office 365" به‌ كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی نوێ و له‌سه‌ر بنه‌مای زیره‌كیی ده‌ستكرد.

كۆمپانیاكه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ نوێكه‌ی به‌ "راستكه‌ره‌وه‌" ناو بردووه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ سیستمێكی تایبه‌ت، هه‌ڵه‌كانی رێنووس ده‌ستنیشان ده‌كات و راستیان ده‌كاته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ كێشانی هێڵی ره‌نگ شین به‌ ژێر هه‌ڵه‌ رێنووسییه‌كان و ئه‌و هه‌ڵانه‌شی كه‌ پێوه‌ندییان به‌ شێوازی نووسینه‌وه‌ هه‌یه‌، سیستمه‌كه‌ هێڵی ره‌نگ زه‌ردیان به‌ ژێردا ده‌هێنێت.

ئه‌گه‌رچی پێشتریش سیستمی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی وشه‌ به‌كار هێنراوه‌، به‌ڵام به‌ گوته‌ی نوێنه‌رێكی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، ئه‌و سیستمی "راستكه‌ره‌وه‌" نوێیه‌ی دروستیان كردووه‌، له‌ توانایدا هه‌یه‌ هه‌ڵه‌كانی ناو رسته‌ش بدۆزێته‌وه‌، له‌ رووی رێزمان و رسته‌سازییه‌وه‌، ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌توانێت هه‌ڵه‌كانی ژماره‌سازیش ده‌ستنیشان بكات.








س.وشە


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...