زۆربەمان ماوەیەکی زۆرە فەیسبوک وەک سەرچاوەیەک بۆ دەستکەوتنی زانیاری و هەواڵ یان پەیوەندی کردن لەگەڵ هاوڕێ و کەسەکان بەکاردەهێنین بەڵام چەندین نهێنی تێدایە دەربارەی نەمانزانیوە و سودیان بۆماندەبێت .

1. هەموو ئەوکەسانە ببینە هاوڕیەتیان ڕەت کردویتەوە :
•سەرەتا فەیسبوک لە سەر کۆمپیوتەر دەکەینەوە
•دەست بەو دوگمەیە دەنێین ئەوکەسانە نیشان دەدات دوای هاوڕیەتیان بۆ ناردوین 
•دەست بە پیشاندانی هەموی دەنێین لەبەشی خوارەوە "view all"
دەست بە پیشاندانی ئادە نێردراوەکان "view sent requests"دەنێین .
دەتوانین هەمو ئەو ئادانە ببینین ناردومانە و وەرنەگیراوە .


2.  لەگەڵ خەڵکی نەناسراو پەیوەندی بکە :
دەتوانین لەگەڵ خەڵکی سەرجەم ناوچەکانی جیهان پەیوەندی بکەین، دەتوانین لەبەشی چەپ لە خوار Apps section دەست بە Live Video بنێین و نەخشەیەک ئەو کەسانەی لە جیهان پەخشی راسەوخۆ دەکەن نیشاندەدات و دەتوانین تەماشایان بکەین .

3.  بەشە شاراوەکەی مەسجەکان ببینە :
کاتێک کەسێک هاوڕێ نەبێت و نایەکەدەنێرێت نامەکەی دەچیتە بەشی Message Request inbox و لە ناو مەسجە ئاساییەکان نابینرێت، بەم شێوەیە دەیکەینەوە:
سەرەتا لەسەر مۆبایلەکانمان ماسنجەر دەکەینەوە پاشان دەچینە بەشی ئاخیر لای ڕاست و People هەڵدەبژێری و دواتر Message Requests هەڵدەبژێرین و دواتر لینکی See filtered messages دەکەینەوە .

4.یاری کردن بە تۆپ :
لەسەرەتای دەستپیکردنی یاریەکانی یۆرۆی ٢٠١٦ فەیسبوک ئەو تایبەت مەندیەی زیادکرد :
مەسنجەرەکەمان ئەپدەیت دەکەینەوە دواتر لە نامەی هاوڕیەک لەبەشی دەموچاوەکان ئیمۆجی تۆپی پێ هەڵدەبژێرین و کاتێک ناردمان دەستیپێدا دەنێین و دەست بەیاریدەکات .

5.  هەمو ئەو ڕەسمانە ببینە هاوڕێکانت لایکیان کردووە :
ئەگەر بمانەوێت ئەو وێنانە ببینین خۆمان لاکمان کردووە لەبەشی گەڕانی بەرنامەی فەیسبوک دەنوسین "Photos liked by me"، ئەگەر بمانەوێت ئەو وێنانە ببینین کەسێک لایکی کردووە دەنوسین "Photos liked by" پاشان ناوی کەسەکە .

6. لەدورەوە لە ئەکاونتەکەت دابخە :
ئەگەر لەسەر کۆمپیوتەر یان مۆبایلی کەسێکی تر بیرمان چوو ئەکاونتەکەمان دابخەین ئەوا بەم شیوەیە لە دوورەوە کارەکە دەکەین .
سەرەتا لەبەشی سێتینگ دەچینە بەشی"Settings-Security" پاشان Where You're Logged In دەکەینەوە و end activity دەکەین ڕاستەوخۆ ئەکاونتەکە دادەخرێت .

7.دەتوانین یاری شەترەنج لەگەڵ هاوڕییەک بکەین :

لەمەسنجەری هاوڕیکەمان دەنوسین @fbchess playو دەست بەیاری دەکەین 

K بۆ king
Q بۆ queen
B بۆ bishop
N بۆ knight
R بۆ rook
P بۆ pawn​
بەکاردەهێنین . 
سەرچاوە : باخچە


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...