بەپێی دواترین زانیاری دزە پێ كراوی ئایفۆن8ی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریكایی كە بڕیارە لە چواریەكی كۆتای ئەمساڵ بخرێتە بازاڕەوە، ئەو هاندە تایبەتمەندییەكی تر لەخۆ دەگرێت ئەویش كردنە دەرەوەی ئەو ئاوەیە كە دەچێتە ناوییەوە.

كۆمپانیای ئەپڵ سەرقاڵی كاركردنە لەسەر پەرەپێدانی توانای بەرگریكردنی هاندەكەیە لە دژی ئاودا بەشێوەیەك كە بتوانێت ئەو ئاوەی كە دەچێتە ناوییەوە بیكاتە دەرەوە بە هاوشێوەی دووەم كۆپیی "كاتژمێری ئەپڵ".

ئەو كاتژمێرەی ئەپڵ توانای بەرگریكردن لەدژی ئاو تا قوڵایی 50 مەتری هەیە كە دەتوانێت ئەو ئاوەی دزیە دەكاتە ناوییەوە لە رێگەی پاڵەپەستۆی سیفەتی "سۆنیك" بكاتە دەرەوە كە لە مینیوی سەرەكیدا هەیە

ئەو تایبەتمەندییە پشت بە بەكارخستنی دەنگ بە لەرەلەری دیاریكراو دەبەستێت، كە ئەوەش رێگە بە پاڵدانی دڵۆپەكانی ئاو بەهێزەوە بۆ دەرەوەی بڵندگۆكانی دەنگی كاتژمێرەكە دەدات و دواتر ئەوەندە بەسە كە بە پارچە پەڕۆیەكی وشكەوە بسڕێتەوە بۆ پاراستنی.

ئەوەی سەیرە كە ئەپڵ ئەو تایبەتمەندییەی لە هەردوو هاندی ئایفۆن7 و ئایفۆن7پڵەس كە لە سێپتێمبەری 2016 خستە بازاڕەكان بەكار نەهێنا كە ئەوان بەتەنیا بەرگری لەدژی ئاو دەكەن نەوەك كردنە دەرەوەی ئاوەكە.

س.وشە


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...