به‌هۆی كۆمپیوته‌ره‌وه‌ مۆبایله‌كه‌ت شه‌حن مه‌كه‌ره‌وه‌ شه‌حنكردنه‌وه‌ی پاتری مۆبایله‌كان به‌هۆی USB١/ یه‌وه‌ زیانێكی زۆر له‌ پاتریه‌كان ده‌دات، هه‌روه‌ها نابێته‌ هۆی زوو شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كان، چونكه‌ شوێنیUSB كۆمپیوته‌ر چه‌ندین شه‌پۆلی جیاوازی تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی پاتری مۆبایله‌كه‌ت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ زوو تێكچوونی پاتریه‌كان، چونكه‌ به‌شه‌كانی پاتری مۆبایل جێگیرن، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمییه‌وه‌ جێگیربوونه‌كه‌یان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌مه‌ش پاتریه‌كه‌ زوو تێكده‌چێت

٢/ شه‌حنكردنه‌وه‌ی پاتری مۆبایل به‌ ڤۆڵتیه‌ی به‌رز ئه‌مكاره‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی كات ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ئاستی توانای پاتری مۆبایله‌كه‌ت، هاوكات ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ مۆبایله‌كان شه‌حنبكرێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ پاتریه‌كه‌یان ته‌نها بۆ چه‌ند مانگێك كارده‌كات، بۆیه‌ هه‌رگیز مۆبایله‌كه‌ت به‌ پاتری تر شه‌حن مه‌كه‌ره‌وه‌، چونكه‌ به‌مكاره‌ لێهاتوویی پاتری مۆبایله‌كه‌ت به‌ڕێژه‌ی %65 تواناكه‌ی له‌ده‌ستده‌دات، بۆیه‌ باشترین رێگه‌ بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كان شه‌حنكردنه‌وه‌یه‌تی به‌ كاره‌با

٣/ مەھێڵە شەحنی تەواو دابەزێت دابه‌زینی شه‌حنی پاتری مۆبایله‌كان تا رێژه‌ی %02 هۆكاری سه‌ره‌كی خراپبوونی پاتریه‌كانه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیشدا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و مۆبایلانه‌ی شه‌حنیان ته‌واو دانابه‌زێت زیاتر كارده‌كه‌ن، به‌ به‌راورد به‌و مۆبایلانه‌ی كه‌ ته‌واو شه‌حنیان داده‌به‌زێت ئنجا شه‌حن ده‌كرێنه‌وه‌

٤/ زیادەڕەوی مەكە لەشەحن كردنەوە شه‌حنكردنه‌وه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته‌ هۆی كوشتنی پێكهاته‌ی پاتری مۆبایله‌كان، بۆیه‌ كاتێك رێژه‌ی شه‌حنه‌كه‌ی ده‌گاته‌ %80 مۆبایله‌كه‌ت له‌ شه‌حن بكه‌ره‌وه‌، چونكه‌ پێویست ناكات رێژه‌ی شه‌حنكردنه‌وه‌ی بگاته‌ %100، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ شه‌حنكردنه‌وه‌ی پاتری مۆبایله‌كان تا رێژه‌ی %70 باشترین رێگایه‌و ته‌مه‌نی پاتریه‌كان درێژده‌كاته‌وه‌

س.خاك


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...