سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەپلی ئەمەریكی "تیم كۆك"، هۆكاری هاتنەخوارەوەی فرۆشی مۆبایلی زیرەكی ئایفۆنی ئاشكرا كرد و گوتی، بەهۆی ئەو زانیارییە دزەپێكراوانەیە كە لە میدیاكان بڵاو دەبێتەوە. ڕۆژنامەی "فاینەنشال تایمز"ی بەریتانی لە زاری تیم كوك بڵاوی كردەوە، زانیارییە دزەپێكراوەكانی پێشوەختە، كە لەبارەی تایبەتمەندی و تواناكانی ڤێرژنی نوێی ئایفۆن بڵاو دەبنەوە، هۆكارن بۆ كەمفرۆشی و هاتنەخوارەوەی ئاستی ئایفۆن لە بازاڕدا. هەروەها گوتی، بەكارهێنەران بە وردی چاوەڕوان دەبن و هیچ ئامێرێكی تری مۆبایل ناكڕن، بۆ ئەوەی دواتر ئایفۆن هەشت بكڕن و چێژ لە تایبەتمەندییە بەهێزەكانی ببینن، بەڵام كاتێك تایبەتمەندییەكانی ئاشكرا ببێ، چاوەڕوانییەكەی بێهوودە دەبێ و پەنا بۆ كڕینی ئامێرێكی تر دەبات. دوێنێ سێشەم ئەپل بە فەرمی دابەزینێكی زۆر فرۆشی ئایفۆنی لە بازاڕەكانی دنیا ڕاگەیاند، بە گشتی كۆی دابەزینەكە بە بڕی 2.1% بووە و ئەمەش ڕێژەیەكی زۆرە و زیانی دارایی زۆر بە كۆمپانیاكە دەگەیەنێت. "ڕۆیتەرز" بڵاوی كردەوە، ئەپڵ لە سەرەتای سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ، بڕی 50.76 ملیۆن ئایفۆنی فرۆشتووە، ئەمەش لە كاتێكدایە ساڵێك پێش ئێستە لە هەمان كات ئەپڵ 51.19 ملیۆن ئایفۆنی فرۆشتبوو.

س.وشە


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...