تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەهەڵە ئامێدی خستووەتە سەر باکوری کوردستان لەکاتێکدا خۆی سەربە پارێزگای دهۆکە لە هەرێمى کوردستان.
ئەگەر بەکارهێنەرێک لە ئامێدی وێنەیەکی خۆی لە فەیسبوک پۆست بکات و بیەوێت تایبەتمەندی “دیاریکردنی شوێن” بەکاربهێنیت و ئامێدی هەڵببژێرێت، ئەوا کاتێک دەنووسێت ئامێدی “Amedi”، یەکەم بژاردە کە دەیهێنێت بریتییە لە “Amedi, Turkey”، کە واتای ئەوە دەگەیەنێت سەربە تورکیایە یان باکوری کوردستان.
هاوکات زۆر لە بەکارهێنەرانى تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک کە لە ئامێدی وێنە دەگرن و پۆستی دەکەن، لە شوێنی وێنەکە دەنوسرێت (ئامێدی، تورکیا)، جگە لەوەش لە پەیجی “شوێنەکان” “places”، بەدوو شێوە ئامێدی هەیە، یەکێکیان سەربە پارێزگای ئامەدە لە باکوری کوردستان و ئەوی دیکەشیان سەربە پارێزگای دهۆکە لە هەرێمى کوردستان.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئامێدی تەنها لە هەرێمى کوردستان هەیە و سەربە پارێزگای دهۆکە، لەبەرئەوە پێدەچێت فەیسبووک شارى ئامێدى لەگەڵ ئامەدى باکوورى کوردستان تێکەڵ کردبێت، چونکە بە ڕێنووسى لاتینى ناوى ئەو دوو شارە لەیەکترەوە نزیکە. ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە بژاردەکانی دیکەدا لە تۆڕى کۆمەلایەتى فەیسبووک ئامێدی-یەکى دیکە هەیە کە نووسراوە سەربە پارێزگای دهۆکە.
س.کوردۆست



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...