لە وەرزی گەرمادا شۆفێران پەنا فێننكەرەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان دەبن، بەڵام گەر ئاگادار نەبن، رەنگە زیان بە تەندروستی خۆیان بگەیەنن.
هەندێك لە شۆفێران راستەوخۆ دوای كارپێكردنی ئۆتۆمبێلەكانیان فێننكەرەوەش دادەگیرسێنن، بەڵام شارەزایانی بواری تەندروستی پێیان باشە پێشتر، جامەكانی ئۆتۆمبێلەكە دابدرێنەوە و بۆماوەی دوو خولەك بێ ئەوەی شۆفێرەكە لە ئۆتۆمبێلدا بێت، فێنككەرەوەكە كار بكات.
سەبارەت بە هۆكاری ئەوەی دەوترێت، ئەو مادە كیمیاییانەی لە روپۆش و كەل و پەلی ناوەوە، ئۆتۆمبێلەكە بەكارهاتوون، لەگەڵ بەركەوتنی گەرما غازێك دروست دەكەن، كە دەبێتە هۆی زان پێگەیاندن بە كۆ ئەندامی هەناسەدان و گورچیلە و جگەر.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...