كۆتا كەسی ئەو تیمەی كە بەشداری كردبوو لە دروستكردنی كۆمپیوتەری هەڵگیراوو كەسی لە تەمەنی (101) ساڵی كۆچی دوایی كرد. (هاری هاسكی) یەكێك لەو كەسانەی كە لە تیمی دروستكردنی كۆمپیوتەری هەڵگیراو بەشداری كردبوو لەساڵانی چلەكانی سەدەی رابردوو، لەتەمەنی (101) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. زانكۆی كالیفۆرنیا، (هاسكی) وەك پسپۆری فەخری دەستنیشان كردبوو، ئەویش لەكۆتاییدا بەهۆی بەتەمەنی و نەخۆشییەوە لەنێو ماڵەكەی هەر لەشاری (سانتا كرۆز) كۆچی دوایی كرد. كۆمپیوتەری (ئینیاك) یەكەم جار لەساڵی (1946) لەوویلایەتی (فیلادلفیا) وەك یەكەم كۆمپیوتەری گەورەی جیهان دروست كرا، كێشی ئەو كۆمپیوتەرە (30) تۆن و درێژییەكەشی (150) پێ‌ دەبوو. هەروەها هاسكی لەساڵانی پەنجاكان دەستی كرد بە دروستكردنی كۆمپیوتەری (بندیكس جی 15)، دواتر لەساڵی (1954) بووە مامۆستای زانكۆی كالیفۆرنیاو تاكو خانەنشین بوونی لەساڵی (1986) و لەتەمەنی (70) ساڵی بەردەوام بوو.

س.كوردیو


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...