کۆمپانیای سامسۆنگ بەرھەمھێنانی نەوەی چوارەمی زنجیرە مۆبایلەکانی (سامسۆنگ زێد)ی ئاشکراکرد کەتاکە مۆبایلی ئەو جۆرەیە کەبە سستمی (تایزن) کاردەکەن.
سستمەکە باشترین جێگرەوەی سستمی ئەندرۆیدە و خۆی پەرەی پێ دەدات بەھاوکاری چەندین کۆمپانیای تری وەک ئنتڵ، سەرباری ئەوەش لەتەلەفزیۆن و سەعاتیشدا بەردەستە.
سامسۆنگ دەیەوێ کەمتر پشت ببەستێ بەکۆمپانیای گوگل، مۆبایلە نوێیەکە پشتیوانی تۆڕی فۆر جی دەکات و شاشەیەکی ٤.٥ ئینجی ھەیە و رامی ١ گێگابایت و پرۆسێسەری چوار ناوەکی ١.٥گێگاھێرتزە.
مۆبایلەکە کامێرایەکی ٥ مێگاپکسڵی ھەیە لەگەڵ ھاوێنەیەکی فلاش، کامێرایەکی تر بەھەمان دقە و روناکی یەک فلاش، و باترییەکی ٢.٠٥٠ میلی ئەمپێر سەعات.



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...