(Dark Web) Or (Deep Web) (ئەنتەرنێتى تاریک)یان(ئەنتەرنێتى قوڵ) ئەنتەرنێتى تاریک چییە؟کەس ناوى بیستوە؟کەس ئەزانێ بۆ چى بەکاردێت؟ دڵنیام کەس نایزانێت،ئەگەر حەز دەکەى بزانى چییە ئەوا ئەم بابەتە بخوێنەرەوە. ئامادەکردن ونوسینى:احمد شکر محمود *ئەگەر باوەڕت وایە کەئەنتەرنێت تەنها لەگوگڵ ویاهو ویوتیوب پێکهاتوە ئەوا هەڵەى،چونکە ڕێژەى ئەم سایتانە لەتۆرى جاڵجاڵۆکە تەنها(١٦%)ە،وەهەندێک لەتوێژەران دەڵێن تەنها(٥%) کۆى گشتى تۆرى جاڵجاڵۆکە پێکدەهێنێت. تۆرى جاڵجاڵۆکەى ئەنتەرنێت لەچەند چینێک پێکهاتوە کەزۆربەیان بۆ هاوڵاتیانى ئاساى دەڕناکەوێت ونازانن چۆن بیدۆزنەوە وەچۆن کارى پێ بکەن،بۆیە لێرەوە ناوى ئەنتەرنیتى تاریکى وەرگرت. *ئەنتەرنێتى روون(Surface Web) چییە؟ ئەنتەرنێتى روون ئەو سایتانە دەگرێت کەهاوڵاتى ئاساى دەتوانێت ئیشى پێ بکات رۆژانە وەکو(گوگڵ ویاهو وبینگ....)وەلەڕێگەیەوە دەتوانێت داخڵى تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بێت کە ئەمە وەکو ئاماژەمان پێ کرد بەهەر هەموویەوە تەنها ڕێژەى(١٦%) ڕێژەى ئەنتەرنێتى گشتى پێکدەهێنێت. *ئەنتەرنێتى تاریک(Dark Web) چییە؟ ئەنتەرنێتى تارێک ناوێکى کۆنە لەساڵى ٢٠٠٩ ئەم ناوەى لێ نرا بەڵام ماوەیەکە ناوەکەى زۆر بڵاوبوە بەهۆى زیادبوونى ڕێژەى بەکارهێنەرانى لەجیهان وبەتایبەتى مافیاکان کەئیشى رەشى وبازرگانى نایاسایی پێ دەکەن،هەروەها لەلایەن ئەو رۆژنامەنوسانە بەکاردهێنرێت کەلەوڵاتانى دیکتاتۆرى دەژین،کەواتە ئەنتەرنێتى تاریک وەکو (گوڵى خشخاش)وایە ئیشى رەش وسپى پێ دەکرێت. بەکورتى وکوردى ئەنتەرنێتى تاریک بەهیچ شێوەیەک ناتوانیت لەسەر سایته ئاساییەکان وەکو (گوگڵ ویاهو وبینگ.....) بیدۆزیتەوە وەئیشى پێ بکەى،تەنها ڕێگەیەک بۆ چونە ناو جیهانى تاریک ئەبێت سایتى(Tor)بێت یان لینکێکى دەسەڵات پێ دراوت پێ بێت بۆ چونە ژورەوە،بەگشتى ناوى ئەنتەرنێتى تاریک پەیوەستە بەمافیا وئیشى رەش وبازرگانى کردن بەمادە هۆشبەرەکان وشۆردنى دراو،بەڵام مەرجیش نییە چونکە زۆر سایت وزۆر پرۆژەى یاسایی تێدایە کەئیشى سپى دەکەن،بەڵام خاوەنەکانیان حەزدەکەن پرۆژەکانیان شاراوە بێت ودوور بێت لەچاوى ئەنتەرنێتى روون ئەویش بەبەکارهێنانى چەند پاسۆردێکى تایبەت یان بەبەکارهێنانى(خواریزم)ى ئاڵۆز. لێرەوە بابەتەکە ئاڵۆزتر دەبێت ودەچینە قوڵایی بابەتەکە،ئەنتەرنێتى تارێک قێزەوەنترین کارى تێدا ئەنجام دەدرێت،ئەوەى بیرى لێ دەکەى وئەوەى کەبیرت بۆى ناچێت،هەر لەبازرگانى کردن بەدراوى رەش ونەوت ومادە هۆشبەرەکان تاوەکو بازرگانى کردن بەمرۆڤ وئەندامەکانى لەش وگرتنى بکوژ بەکرێ وبڵاو کردنەوەى ڤایرۆس ونەخۆشى،تەنانەت هەندێک لەگروپە تیرۆرستیەکان وەکو(قاعیدە،داعش،تالیبان،حزب الله) بەکاریدەهێنن بۆ شاردنەوەى زانیارى وپەیوەندى وکاروچالاکیەکانیان،هەروەها ئەنتەرنێتى تاریک ماڵێکى سەرەکى هاککەرانە بەشێوازێکى بەردەوام لەوێ کاروچالاکیەکانیان ئەنجام دەدەن. ئەنتەرنێتى تاریک بەشێکى دانەبراوى تۆرى جاڵجاڵۆکیە،لەکۆتاى نەوەدەکانى سەدەى رابردوو داهێنرا لەڕێگەى کۆمپانیا بەحریەکانى ئەمەرێکا کەبۆ مەبەستى پەیوەندى خێرا وپارێزراو بەکاردەهێنرا،بەڵام زۆرى پێ نەچوو ئامانجەکە گۆرا ودەست کرا بەکارى تاوانکارانەى ئەلیکترۆنى بەشێوەیەک بو بەچەترێک بۆ کارى تاوان. یەکێک لەبەناوبانگترین سایتەکانى ئەنتەرنێتى تاریک سایتى(Silk Road) کەلەساڵى(٢٠١١) دامەزرێنرا،ئەم سایتە پێگەیەکى گەورەی بووە لە ئەنتەرنێتى تاریک،بەشێوەیەکى کە ئاڵوگۆرى بازرگانى ئەو سایتە گەیشتە(١.٢)ملیار دۆلارى ئەمریکى تا کاتى داخستنى لەساڵى(٢٠١٣) وەخاوەنى ئەم سایتە کەناوى(Ross Ulbricht) خۆى تەنها (١٨) ملیۆن دۆلارى ئەمەریکى قازانجى کردوە، پێش ئەوەى حکومەتى فیدراڵى ئەمەریکا دەستگیرى بکات دواى هیلاکى وماندبونێکى زۆر. ئاڵۆوگۆر کردنى بازرگانى بەدراوى(Bitcoin)ى(خەیاڵى)دەبێت کەهیچ بوونێکى فیزیایی نییە،ئەویش وادەکات دۆزینەوە ودەستگیرکردنى بەکارهێنەرانى ئەستم بێت. *ئەنتەرنێتى تاریک چۆن ئیش دەکات؟ ئەنتەرنێتى تاریک چەند پرۆتۆکۆلێکى نەناسراو بەکاردەهێنیت،بۆ نمونە ئەنتەرنیتى رون(.net,.com,http) بەکاردەهێنێت بەڵام ئەنتەرنێتى قوڵ (Onion,Bit) بەکاردەهێنێت،کەچەند کەسێک دەیبەنە رێوە کەمتمانەیان بەیەکترى هەیە. *چۆن دەگەیت بە ئەنتەرنێتى قوڵ؟ دوو ڕێگا هەیە یەکەمیان ئەبێت لینکى سایتەکانت بێت،دوەمیان ئەبێت براوزەرى(Tor) ت بێت،بۆیە ئەگەر بتەوێ داخڵى جیهانى تاریک بیت(من پشتگیرى ئەم هەنگاوەش ناکەم چونکە کێشەى زۆرى بەدواوەیە بۆى هەیە هاک بکرێیت وبۆیشى هەیە بچیتە ژێر هەرەشى یاسایی) ئەوا ئەبێت براوزەرى(تۆر)ت بێت. *بۆچى حکومەتەکان ئەنتەرنێتى تاریک داناخەن؟ ١/بابەتەکە ئەوەندە ئاسان نییە کەبیرى لێ دەکەین،گەیشتن بەبەکارهێنەرانى ئەم تۆرە ئەستەم لەروى تیۆرى،لەم تۆرە سیستەمێکى زۆر ئاڵۆز بەکاردهێنریت بۆ شاردنەوەى چالاکیەکان،هەروەها لەروى پراکتیکیەوە پێویستى بەکات وپارەیەکى زۆرى هەیە هەروەها کادرى بەئەزموون،پرۆسەى گرتنى(Ross Ulbticht) خاوەن سایتى(Silk Road) دوو ساڵى خایاند،پێشتر کەسێک نەبوو بەوناونیشانە وکەس نەیدەناسى تا کاتى دەست بەسەر گرتنى،هەروەها دەستگیر کردنى (رۆس) ئازایەتى حکومەتى فیدراڵى ئەمەریکا نەبوو بەڵکو هەڵەى(رۆس) خۆى بوو کەبەهەڵەى تەکنیکى ناوى دەرکەوت ودەستگیر کرا،هەندێک سەرچاوەش ئەڵێن یەکێک لەئەندامەکانى تیمەکەى هۆکار بوو بۆ دەستگیرکردنى. ٢/دەوڵەتە زلهێزەکانى جیهان زیاتریان قازانجیان کردوە لەبونى ئەنتەرنێتى قوڵ.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...