جیهان به‌ره‌و شه‌ڕێكى مه‌ترسیدار ده‌چێت و گه‌وره‌ترین  جه‌نگى ئه‌لیكترۆنى له‌ مێژوودا به‌رپابوو ...  ...

چه‌ند كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر ڤایرۆسێكى ترسناك به‌ ناوى وه‌نه‌ كراى #wannacry بڵاو بویه‌وه‌ ...

تا ساته‌وه‌ختى نوسینى ئه‌م هه‌واڵه‌  و له‌ ماوه‌ى ٧ كاتژمێرى رابردوو ، ٩٨٧٣٦ كۆمپیوته‌ر تووشى ئه‌م ڤایرۆسه‌ بوون ..

تۆرى هه‌واڵى (سی ئێن ئێن )ى  ئه‌مریكى رایگه‌یاند  كه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ ووڵات رووبه‌روى ئه‌م هـێرشه‌ بونه‌ته‌وه‌ ، كه‌ پشكى شێر به‌ر رووسیا كه‌وتوه‌ ...

كه‌مێك  له‌مه‌وبه‌ر   كه‌ناڵى روسیا الیوم ئاشكراى كرد زیاتر له‌ ١٠٠٠ كۆمپیوته‌رى وه‌زاره‌تى ناوه‌خۆ و  ده‌زگاى پاراستنى رووسیا هاك كراون توشى ئه‌م ڤایرۆسه‌ بوون ...

كارى ئه‌م ڤایرۆسه‌ بریتیه‌ له‌ قوفڵدانى سه‌رجه‌م  فایل و داتاكانى نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت  و له‌به‌رامبه‌ر چاك كردنه‌وه‌ىش داواى ٣٠٠ دۆلارى ئه‌مریكى ئه‌كه‌ن  و ئه‌بێت  بتكۆین  بۆیان ڕه‌وانه‌ بكه‌یت...

ده‌یان فڕۆكه‌خانه‌ و وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌ر له‌كاركه‌وتون و هه‌زاران گه‌شتى گه‌شتیاران هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌ ...

ئه‌م ڤایرۆسه‌ ته‌نها ڕووبه‌ڕووى ویندۆزى مایكرۆسۆفت بۆته‌وه‌  و هه‌ر ئه‌مشه‌ویش مایكرۆسۆفت رایگه‌یاند كه‌ هیچ شتێك له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نیه‌ ، به‌لام هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر ده‌ده‌ن.

ئه‌م هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ به‌ گه‌وره‌ترین  هێرش داده‌نرێت له‌ مێژوودا كه‌ به‌كه‌مترین ماوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ته‌شه‌نه‌ى كرد.

 به‌شێك له‌ فرۆكه‌خانه‌كانى ئه‌وروپا له‌ كاركه‌وتون به‌ تایبه‌تى ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا، هه‌روه‌ها تۆڕى مۆبایل له‌ ئیسپانیا و به‌شێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانى به‌ریتانیا تووش بوون به‌م ڤایرۆسه‌ ...

به‌ داخه‌وه‌ ، له‌ نێو وولاته‌  توشبوه‌كان عێراقى تیایه‌ به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌...

ته‌نها ئامۆژگارى من له‌و كاته‌ ئه‌وه‌یه‌ ، ئه‌وانه‌ى  كۆمپویته‌ریان هه‌یه‌ جارێ په‌یوه‌ست نه‌بن به‌ هێلى ئینته‌رنێته‌وه‌ ،تا ئه‌وكاته‌ى كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ئه‌كریت ، چونكه‌ هه‌ر كۆمپویته‌رێك تووشى ئه‌م ڤایرۆ ببێت ، له‌ ئێستادا مه‌حاڵه‌ چاك بونەوەی.
لاى خۆتانه‌وه‌ شه‌یرى بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موان له‌و ڤایرۆسه‌ ئاگاداربن ...
ئاماده‌كردنى  : ئه‌ندام عومه‌ر


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...