كۆمپانیای فەیسبوك تایبەتمەندییەكی لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەیدا داناوە كەتایبەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەكاونتی تایبەتی كەسەكان لەدوای مردنیان. ئەویش بریتییە لەدیاریكردنی كەسێك تاوەكو لەدوای خۆیانەوە بەڕێوەی بەرن.

بەشێوەیەكی گشتی فەیسبوك هیچ ئەكاونتێك ناسڕێتەوە لەدوای مردنی كەسەكانیشەوە، بەڵام دەتوانرێت لەلایەن خزم یان نزیك یان بەرپرسی یاسایی خاوەن فەیسبوكەكەوە بەداوایەكی فەرمی دەتوانن فەیسبوك  بەشێوەیەكی كۆتایی دابخەن.

ماڵپەڕی فەیسبوك لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەدەدات كە ئەكاونتەكە بگوازرێتەوە بۆ كەسێكی تایبەتی تر تاوەكو مەراسیمی مردنی بۆ ئەنجامبدات، بەجۆریك كە دەتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ ئەكاونتێكی یادەوەری و خێزان و هاوڕێكانی یادەوری نێوانیانی تێدا دابنێن.

بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە پڕۆسەیە سەرەتا دەبێت كەسەكە پێش مردنی هەستێت بەدیاریكردنی كەسێكی تر تاوەكو ئەكاونتەكەی بۆ بەڕێوەبەرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:

Settings>General Account Settings>Your Legacy Contact

لەم ڕێگەیەوە خاوەن فەیسبوكەكە كەسێك كە لە لیستی هاوڕێكانیدا بێت زیاد دەكات تاوەكو لەدوای مردنی ئەكاونتەكەی بەڕێوە بەرێت.

لەتەنیشت كەسە دەستنیشانكراوەكەوە زاراوەی(یادەوەری)دەنوسرێت تاوەكو ئەو كەسانەی كە دەچنە ناو ئەكاونتەكەوە بزانن كە خاوەنەكە مردووە و تەنها بۆ یادگارییە.

فەیسبوك وتیشی كە”هیچ كەسێك ناتوانێت پەیوەندی لەگەڵ ئەكاونتەكەدا بكات و هەموو پۆستەكانیش كە دەكرێن تیایدا تەنها هاوڕێكانی دەتوانن بیان بینن”.

ئاماژەشی بەوەداوە كە”خاوەنی فەیسبوك دەتوانن هاوڕێیەك یان ئەندامێكی خێزانەكە دیاریبكات تاوەكو ئەكاونتەكەی دوای خۆی ببات بەڕێوە. ئەو كەسەش دەتوانێت گۆڕانكاری لە وێنەكان بكات و نامەكان بخوێنێتەوە و هاوڕێكان یان پۆستەكان بسڕێتەوە”.

هەروەها كەسە دیاریكراوەكە لەدوای مردنی خاوەنی فەیسبوكەكە دەتوانێت لەم ڕێگەیەوە ئەكاونتەكە بۆ هەتا هەتایی بسڕێتەوە:

Settings>Security>Legacy Contact>Request account deletio

وەرگیراوە بەسوپاسەوە



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...