تیمێک شارەزای بواری سێکیوریتی لە کۆمپانیاکانی کاسپەرسکای و سیمانتێک'ەوە بە وردی شیکردنەوەیان بۆ ئەو ڤایرۆسە کردووە کە لە هەفتەی رابردوودا رۆزبەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە.
بەپێی لێکدانەوەی ئەو تیمە، گروپی هاکەری 'لازارەس' لە کۆریای باکور لەپشت ئەم هێرشەوەن، شێوەی بەرنامەسازییەکەی لە هی چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە کە گروپی ناوبراو لە رابردوودا دروستیان کردووە. 
ڤایرۆسەکە بە "وانە کرای" (wanna cry) ناسروە، بە ئاسانی دێتە نێو ئەو کۆمپیوتەرانەی بە سیستەمی ویندۆس کار دەکەن و هەموو فایلەکان قفڵ دەکات تا خاوەنی ئامێرەکە بڕی ٣٠٠ دۆلار بۆ ناونیشانێکی دیاریکراو دەنێرێت.

ڤایرۆسەکە سەرەتا لە کۆمپیوتەرەکانی وەزارەتی تەندروستی بەڕیتانیا دەرکەوت و کاروبارێکی پزیشکیی زۆری لەکارخست، ئێستا ١٥٠ وڵاتی گرتووەتەوە و بە شێوەیەکی ترسناک تەشەنە دەکات.

 
ڤایرۆسەکە هەموو جیهانی گرتووەتەوە 
بۆ ئەوەی لەم ڤایرۆسە پارێزراو بیت، لەوە دڵنیابەرەوە کە ویندۆسەکەت راستەقینەیە (ئەسڵییە) و بە بەردەوامی ئەپدەیتی بکەرەوە.
سەرچاوە :خەندان




"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...