هه‌ندێك كات هه‌ندێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل له‌ لایه‌ن چه‌ته‌كانی ئه‌له‌كتۆرنیاته‌وه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانج، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی لینكێكه‌وه‌ یاخود كۆدێكه‌وه‌ کۆنتڕۆڵی ته‌واوی مۆباله‌كه‌ به‌ده‌ستده‌هێنن

سایتی (anaman) چه‌ند نیشانه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌یانه‌وه‌ ده‌زانرێت كه‌ مۆباله‌كه‌ت له‌ ژێر چاودێریدایه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن : -

یه‌كه‌م -  ژاوه‌ژاو و دووباره‌بوونه‌وه‌ و ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگ كاتێك له‌گه‌ڵ كه‌سیك قسه‌ ده‌كه‌یت. 

دووه‌ك -  گوێت له‌ ده‌نگی فیكه‌ یاخود پیپێك ده‌بێت كاتێك كه‌سی به‌رامبه‌رت سپیكه‌ر ده‌كاته‌وه‌ یاخود ده‌نگت به‌ به‌رانامه‌ تۆمارده‌كات. 

سێیه‌م -  ده‌نگی ئه‌وكه‌سه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت دووره‌. 

چواره‌م -  گوێبیستی ده‌نگی هه‌وا ده‌بیت له‌ كاتی گفتوگۆكاندا به‌تایبه‌ت كاتێك كه‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر هێدفۆن به‌كارده‌هێنێت بۆ گوێلێگرتنت. 

پێنجه‌م -  زۆركات گوێت له‌ ده‌نگی كه‌سی دیكه‌ ده‌بێت كه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌یدا نییه‌ .


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...