دەستەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی عێراق هۆشداریی دەداتە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت و ئەو مۆبایلانەی بە سیستەمی ئەندرۆیدیان کار دەکەن. دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا، داوا لە هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، کە کۆمپیوتەر و ئەو مۆبایلانەی لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کار دەکەن، هیچ فایل و لینکێک نەکەنەوە، کە لە کەسانی نەناسراو بۆیان دێت. ئەو هۆشدارییە دوای ئەوە دێت، کە لە چەند رۆژی رابردوودا هاککەرانی جیهان هێرشیان کردە سەر پێگە ئەلیکترۆنییەکانی نزیکە 74 وڵات و داوای پارەیان دەکرد. بەهۆی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەوە، کە کرایە سەر دەیان هەزار کۆمپیوتەر و مۆبایلی پەیوەستکراو بە ئینتەرنێت، هەردوو کۆمپانیای رینۆی فەرەنسی و نیسانی یابانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلیان راگرت.

زانیاری/باس نیوس


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...