کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشور نوێکاری خۆی بۆ چارەسەری گرفتی سوربونی شاشەکانی مۆبایلەکانی ئاشکراکرد کەزۆرێک لەبەکارھێنەران لەرۆژانی یەکەمی ئاشکراکردنی مۆبایلەکەدا بەدەستیەوە دەیانناڵاند.
سامسۆنگ دانی بەگرفتەکەدا نا و رایگەیاند کێشەکە و چارەسەری ئاسانە و لەSettings دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی وێب سایتی BGR بەکارھێنەرەکە خۆی دەتوانێ چارەسەری گرفتەکەی بکات لەرێی چوونە لاپەڕەی چاکسازی پێودانگەکانی نمایشی وێنەکان، سامسۆنگ رایگەیاندوە ئەگەر بۆتان چاک نەکرا ھەر ڤێرژنەکە بەرز بکەنەوە گرفتەکە نامێنێت.
بۆ گەڕان بۆ ڤێرژنی نوێ دەچیتە Settings ئینجا بۆ About Device و بەو جۆرە مۆبایلەکەت بۆی دەگەڕێت.


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...