سڵاوتان لێبێت هاوڵاتییانی خۆشه‌ویست پێمان باش بوو له‌م بابه‌ته‌دا 
به‌ بنه‌ماڵه‌ی حاجی ڕۆسته‌متان بناسێین، كه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێری گه‌وره‌ی میله‌ته‌كه‌مانن
به‌م دوواییانه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسی زۆر ڵێ ده‌كرێـت
و هه‌ندێ ده‌زگای ڕاگه‌یاندنن ئه‌یانه‌وێت چه‌واشه‌كاری بكه‌ن و ڕاستییه‌كان بشكارنه‌وه‌






کورتەیەک لەژیان نامەی بنەماڵەی حاجی ڕۆستەم لە کفری ـ ئۆمەربل
---------------------------------
بنەماڵەی حاجی ڕۆستەم لەسەرەتای شۆڕشی گەلەکەمان دژی داگیرکەر بەشداربوینە لەخەبات و کوردایەتی
بۆیە لەساڵی ١٩٦٣ براگەورەکەمان بەناوی(ھادی حاجی ڕۆستەم) لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە شەھید کرا لە گوندی ئۆمەربل
لەساڵی ١٩٧٠(اکبر حاجی ڕۆستەم)دەبێتە پێشمەرگە لە شۆڕشی ئەیلول لەگەڵ کاک عەزیز قازی کەئەوکاتە ئامر بەتالیۆنی گەرمیان بوو
تاکو ساڵی١٩٧٥کە شۆڕشی گەلەکەمان گەلەکۆمەی نێودەولەتی لێکرا
لەساڵی ١٩٧٧ کە شۆڕش دەستی پێ کردەوە( تایر ، سباح ، جمھور ، حاتم ، جعفر ) کوڕانی حاجی ڕۆستەم ئەبن بە پێشمەرگە ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
لەو کاتەدا اکبر حاجی ڕۆستەم لە سەر براکانی سجن دەکرێت لەگەڵ براگەورەکەی بەناوی حیدر حاجی ڕۆستەم ودایکی و باوەژنی و دوو خوشکی لە (موديرية أمن بعقوبه )
لەکاتی گرتنی براو خوشک و دایک و باوەژنیەوە
تایر حاجی ڕۆستەم کەلەو کاتەدا جێگری مەفرەزەکەی شەھید خالد گەرمیانی بوو لەگەڵ کاک خالد بۆسە بۆ کوڕی قائم قامی کفری دادەنێن و دەستگیری دەکەن
لەدوای سالێل لە بەندکردنیان دواتر لەپرۆسەیەکی دیل گۆڕینەوەدا
اکبر حاجی ڕۆستەم و کەسەکانی ئازاد دەکرێت لەبەرامبەردا کوڕی قائم قام ئازاد دەکرێت
اکبرحاجی ڕۆستەم پەیوەندی بە شۆڕشەوەدەکات ولەسەر حسابی خۆی١٢ کلاشینکۆف دەکڕێت و ھەدیەی دەکات بۆ شۆڕش
بەشداری سەرجەم شەڕەکانی گەرمیانیان کردووە
وەکوداستانی ئۆمەربل 
کەلەو شەڕەدا ڕژێمی بەعس بە٢١٤تانک و زرێپۆش (١٠)فەوجی خەفیفەی جاش و لیوای (زیئب)و
١٨ شۆفڵ لەجۆری کاوسکی ھێرشی ھێنا بۆسەرگوندی ئۆمەربل کەنیازی ڕوخاندنی بوو 
لەوکاتەدا اکبر حاجی ڕۆستەم فەرماندەی شەڕەکە دەکات کەژمارەیان١٨پێشمەرگەبو
شایەنی باسە لەو ڕۆژەدا زیاد لە( ٥٠)گولە (ئاڕ پی جی) دەتەقێنێت کەبووە ھۆی ئەوەی کە٧٥% توانای بیستنی لەدەست بدات 
لەئەنجامی ئەو داستانەداڕژێم زیانێکی زۆری بەرکەوت کەبەم شێوەیەبوو
١-نزیکەی٢٠٠کوژراو کە لاشەی ٤٠ دانەیان کەوتە ژێر دەستی پێشمەرگە 
٢-تێک شکاندنی ٤ تانک ودەست بەسەرداگرتنی٦ی تر
٣-دەست بەسەرداگرتنی ١٧شۆفڵ
٤-دەست بەسەرداگرتنی دەیان پاچەچەکی تر....ھتد
بەھۆی بەردەوام بونیان لە خەبات برازایەکیان بەناوی ( اسکندر حیدر حاجی ڕۆستەم ) لەدوای گەمارۆدانی مەفرەزەکەی وشەڕێکی سەخت دژی داگیرکەر بەھۆی گیان فیداییەکەی پێشمەرگەکانی ڕزگاریان بوو بەلام بەھۆی پێنەمانی فیشەک دەستگیر کرا و لەساڵی١٩٨١ لە موصل لە سێدارەدرا
لەساڵی١٩٨٣برایەکیان بەناوی( تایر حاجی ڕۆستەم) شەھید بوو
لەسالی١٩٨٥برایەکی تریان بەناوی (صباح حاجی ڕۆستەم )لەبۆسەیەکی جاشەکاندا شەھید کرا 
لەڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەماندا (حاتم حاجی ڕۆستەم ) یەکەم کەس بو لە شاری کفری کەدژی بەعس ڕاپەڕی و ئۆتۆمبێلی مودیر ئەمنی لەپێش ماڵەکەیدا بەگولە گڕتێ بەردا
بەلام دواتر بریندارکراو ڕانی شکا ئێستا عەمیدی کەم ئەندامە لەوەزارەتی پێشمەرگە
اکبر و جمھوری حاجی ڕۆستەمی برایشی لە ئۆردوگا (سمود) بەشداری ڕاپەڕین بون
دواتر شەڕی سەرقەلا کەلەو شەڕەداجمھور حاجی ڕۆستەمیش بە پارچەی گولە تۆپبرینداربوو
کە ئێستا فەرماندەی فەوجی ٣یە لە لیوای٣ی وەزارەتی پێشمەرگە 
اکبر حاجی ڕۆستەم ئامر فەوجی خانەنشین کراوەلە وەزارەتی پێشمەرگە 
بۆیە ئێستاش ٨ کوڕی اکبر و٩برازای پێشمەرگە ن بۆ پارێزگاری لە کوردستان 
وە لە زۆربەی میحوەرەکان دژ بە داعش بەشداری شەڕەکانمان کردووە وەکو میحوەرەکانی
( گولاڵە ، قەرەتەپە ، سلێمان بەگ ، دووز ، گوێر ،تەل وەرد)
شایەنی وتنە لە شەڕی تەل وەرد جمھور حاجی ڕۆستەم کەفەرماندەی فەوجە خۆی و ٣پاسەوانی بریندار بون

چه‌ند وێنه‌یه‌كی بنه‌ماڵه‌ی حاجی ڕۆسته‌م 
-----------------
ئه‌كبه‌ری حاجی ڕۆسته‌ له‌گه‌ڵ جمهووری برای


ئه‌كبه‌ری حاجی ڕۆسته‌م



ئه‌كبه‌ری حاجی ڕۆسته‌م له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یكی مه‌خموور 
و كۆچه‌ر و مه‌سعوودی كوڕی


ئه‌كبه‌ری حاجی ڕۆسته‌ له‌گه‌ڵ سه‌باحی كوڕی



ئه‌كبه‌ری حاجی ڕۆسته‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێك له‌ 
فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی ئۆمه‌ربل 




ئه‌كبه‌ری حاجی ڕۆسته‌ له‌گه‌ڵ په‌یامنێری كه‌ناڵ 24 ( هه‌رێم جاف )



ئه‌كبه‌ری حاجی ڕۆسته‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رێكی ماڵپه‌ری زانیاری 

---------------------------------

هیچ ده‌زگایه‌ك یان ماڵپه‌رێك مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ 
ئه‌م بابه‌ته‌ كۆپی بكات یان وێنه‌كانی ببات 
دواتر تووشی سزای یاسایی ده‌بێـته‌وه‌

ئاماده‌كردنی بابه‌ت



"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...