Battlefield 1یاری ئۆنلاینی باتلفیڵدی١

کە یەکێکە لە پڕفرۆشترین یاریە ئۆنلاینەکانی ساڵی ٢٠١٦ ئاوازدانەرەکەی کوڕێکی کوردە بەناوی کارزان مەحمود.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئای ئێم دی بی،کارزان مەحمود بە هاوکاری فێدریک مۆیلەر ئاوازیان بۆ یاریەکە داناوە. هاوکات شوان خالید، کوردی دانیشووی وڵاتی کەنەدا کاری ئەنیمەیشنی بۆ یاریە ئۆنلاینەکە کردووە. یاری باتڵفیڵد ١ لە بەرواری ٢١ ی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا دروستکراوە و لەسەر ئێکسبۆکس وەن و پلەیستەیشن ٤ و مایکۆسۆفت ویندەوس کاردەکات.

هەروەها بە گوێرەی زانیاریەکانی ماڵپەڕی ئندپێندەنتی بەریتانی ڕیکلامی یاریەکە لە ماوەی ٤ ڕۆژدا لە یوتوب زۆرترین لایکی بۆهاتووە بەراورد بە یاریە ئۆنلاینەکانی دیکە و ژمارەی لایکەکانی لە ملیۆنێک و ١٦٠ هەزار کەس تێپەڕیووە، هەروەها زیاتر لە ٢٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بینەریبووە. یاریەکە دەربارەی جەنگاوەرێکی جەنگی یەکەمی جیهانیە.  


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...