بیر بكه‌ره‌وه‌ ده‌ته‌وێ بچی بۆ گه‌شتێك و 20 خوله‌كی تر ئۆتۆمێلی هاوڕێكه‌ت دێته‌ به‌رده‌رگه‌ و تۆش بیرت نه‌بووه‌ مۆبایله‌كه‌ت بكه‌ی به‌ شه‌حنه‌وه‌، به‌م ماوه‌ كورته‌ چیت پێ ده‌كرێ؟ ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ئه‌ندرۆید بێت یان ئایۆس، ڕێگه‌یه‌كی ئاسان هه‌یه‌ تا مۆبایله‌كه‌ت به‌ خێراترین كات پڕ شه‌حن بێت، ته‌نیا چه‌ند هه‌نگاوێكی ساده‌ی ده‌وێ: - شاحینه‌ ئۆرجیناڵه‌كه‌ی خۆی به‌كار بهێنه‌، نه‌وه‌ك شاحینه‌یه‌ك كه‌ كڕیوته‌. - مۆبایله‌كه‌ت بخه‌ره‌و سه‌ر دۆخی "فڕۆكه‌" واته‌ تۆڕی پێوه‌ندی (شه‌به‌كه‌) مه‌هێڵه‌. - ئه‌گه‌ر كه‌ڤه‌ری پێوه‌یه‌ مۆبایله‌كه‌ت، لێی بكه‌ره‌وه‌. - له‌كاتی شه‌حنكردنه‌وه‌، به‌ هیچ جۆرێك به‌كاری مه‌هێنه‌ و وایه‌رلێسیش دابخه‌. به‌م ڕێگه‌یه‌، له‌ماوه‌ی ئه‌و 20 خوله‌كه‌ی كه‌ ماوه‌ته‌، مۆبایله‌كه‌ پڕ شه‌حن ده‌بێته‌وه‌ و كاتێكی زۆریشت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

س.باخچە 


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
جار خوێندراوەتەوە
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...