فرە دەرگای و بەکار‌هێنانی تۆڕەکانی ئینتەرنێت لەو ناوچە جوگرافیانەی کە دوورن لە بەکار‌هێنانی پەروەردە و  ڕێنمای و یاسا دروستەکانی تایبەت بە تەکنۆلۆژیا، دەبێتە هۆی ئەوەی کە مافی خاوەنداریەتی بابەت نوسرا و ڤیدیۆو و وێنەکان بە پارێزراوی نەمێنێتەوە، بۆیە زۆرجار پرسیارم لێ دەکرێت و دەوترێت کە چۆن بزانم ڤیدیۆکانم بردراون؟ وە کێ هەستاوە بە بەکار‌هێنانی ڤیدیۆکانم؟ ئایا چۆن بزانم مافم پارێزروە؟ ئەمانەو چەندین پرسیاری تر. 
پارێزگاری نەکردن لە مافی بابەتەکانی بەرانبەر لە ئینتەرنێت و دونیای وێب دا، نادروستی پەروەردە و ڕەوشتی کۆمەڵگەیەکە پێش ئەوەی کێشەیەکی تەکنۆلۆژی بێت ..!! لەم بابەتەدا ماڵپەڕێکمان بۆ هەڵبژاردون بە ناوی " spotter " ئەم خزمەتگوزاریە یارمەتی فێرخواز و نوسەر و بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دەدات بۆ ئەوەی بزانن ئایا هیچ کەسێک بەبێ ئاگای ئەوان ڤیدیۆکانی بردووە؟ وە چۆن و لەکوێ بەکاری هێناوە؟  
بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە ، پاش سەردانیکردنی ماڵپەڕەکە لەڕێگەی ئەم لینکەوە ، پێویستە کلیک بکەیت لەسەر دوگمەی " Start spotter  " ئینجا فایلی ڤیدیۆکەت لە کۆمپیەتەورەکەدا دیاری دەکەیت و ئەگەر ڤیدیۆکە لە یوتیوب دانرابێت دەتوانیت لینکی ڤیدیۆکە بەکاربهێنیت لەو شوێنەی کە بۆی دانراوە، دواتر تایتڵی ڤیدیۆەکەک لەگەڵ کیۆردێک دەنوسین و دەگەڕێن بۆ ڤیدیۆکە، لەدەرئەنجامدا بەشێوەی ڕاپۆرتێک تەواوی ئەو شوێنانە دەنێرێت بۆ ئیمەیڵەکەت کە ڤیدیۆکانیان بەکارهێناوە.
سەرچاوە : كاروان ئایتی


"" به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین ""
keyboard_arrow_up

مافی بابه‌ته‌كانمان پارێزراوه‌ بۆ© ماڵپه‌ری زانیاری

close

شتیك بنووسه‌ بۆ گه‌ران...